سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە

سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە

پزیشکیان: ئەولەویاتی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ عێراق بگەین بە یەک دیدگای هاوبەش

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەربارەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق پەیامێکی بەزمانی کوردی لە تۆڕی ئێکس بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند؛ سەردانەکە لەسەر ڕوانگەی یەکگرتن و یەککەوتن بوو.

سەرۆککۆماری ئێران لەپەیامەکەیدا بەزمانی کوردی باسی لەوەش کردووە؛ لەو سەردانەدا 14 یاداشتی لێکگەیشتنی هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق مۆر کرا.

ئەولەویاتی ئێمە ئەوەیە کە بگەین بە یەک زمان و دیدگای هاوبەش لە پەیوەندیی نێوان هەر دوو وڵات.

پزیشکیان دەشڵێت: کۆبوونەوەی باش لە عێراق کران کە بووە هۆی هاودڵیی زیاتر لە نێوان هەر دوو وڵات.

ڕۆژی پێنجشەممە، 12ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.

سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران بە جیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی هەرێمی کوردستان کۆوەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، 11-09-2024، پزیکیشیان گەیشتە بەغدا و بە جیا لەگەڵ د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی حکوومی و حزبیی عێراق کۆ بووەوە.

پوستێن ھەمان بەش