عێراق لە پەکەکە نیگەرانە

عێراق لە پەکەکە نیگەرانە

زیادبوونی هەژموونی “پەکەکە” لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، حکوومەتی بەغدای نیگەران کردووە

وەزیری بەرگریی عێراق ئاشکرای کرد، لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی وڵاتەکە خەڵک پەیوەندییان بە “پەکەکەوە” کردووە.

سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “حکوومەتی عێراق نیگەرانە لە فراوانبوونی هەژموونی پەکەکە لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی وڵاتەکە، زانیاری هەیە هەندێک کەس لە سەماوە و ناسرییەوە چوونەتە ڕیزی پەکەکە”.

وەزیری بەرگریی عێراق باسی لەوەش کرد، لە هەوڵی ئەوەدان وەک چۆن لەبارەی دوورخستنەوەی مەترسی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوورەکان لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن، لەگەڵ تورکیاش ڕێک بکەون.

بە گوتەی عەباسی، تورکیا داوای کردووە وەک چۆن کێشەی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لەگەڵ ئێران چارە کرد، کێشەی “پەکەکە”ـش بەو شێوەیە چارە بکەن.

پوستێن ھەمان بەش