لە تورکیا لە یەک ڕۆژدا 9 کەس بە دەمانچە و چەقۆ کوژراون

لە تورکیا لە یەک ڕۆژدا 9 کەس بە دەمانچە و چەقۆ کوژراون

لە مانگی تەباخدا 152 کەس لە ئەنجامی ئەو جۆرە هێرشانەدا کوژراون.

لە ماوەی 24 کاتژمێردا، 9 کەس لە 7 شاری تورکیادا لە ئەنجامی پەلاماردران بە دەمانچە و چەقۆ کوژراون.

لە تورکیا و باکوری کوردستان بە گشتی 30 ملیۆن چەکی بێمۆڵەت بوونی هەیە و ڕووداوە توندوتیژەکانیش ڕۆژبەڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، لە یەک ڕۆژدا، لە 7 شاری جیاوازی تورکیا، لە ئەنجامی هێرش بە دەمانچە و چەقۆدا، 9 کەس کوژراون.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستان، کە سەردانی ئەستەنبوڵی کردبوو، لە هێرشێکی ڕەگەزپەرستانەی تورکەکاندا بە چەقۆ کوژرا.

لە مانگی تەباخی ڕابردوودا 152 کەس لە ئەنجامی ئەو جۆرە هێرشانەدا کوژراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئاماری قوربانیانی هێرشەکان بە دەمانچە و چەقۆ، ئەستەنبوڵ لە لوتکەدایە و لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی هەزار کەس لە ئەنجامی ئەو جۆرە هێرشانەدا کوژراون.

پوستێن ھەمان بەش