دەبێت دەستوور لە کەمالیزم پاک بکرێتەوە…

دەبێت دەستوور لە کەمالیزم پاک بکرێتەوە...

ناکرێ دەسەڵاتە دەستوورییەکانی کودەتاکەی 12ی ئەیلول لە ڕوانگەی عەقڵ و ئیمان و زانستەوە بە پیرۆز سەیر بکرێن.

خەلەف یەڵماز، جێگری سەرۆکی گشتیی هوداپار، سەبارەت بە نیقاش و مشتومڕ لەسەر دەستووری بنەڕەتیی تورکیا، وەڵامی ڕەخنەی نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی دایەوە و گوتی “دەبێ دەستووری بنەرەتی لە کەماڵیزم کە فەراست تەقلید دەکات، پاک بکرێتەوە”.

نومان کورتولموش، سەرۆکی پارلمانی دەوڵەتی تورک، لە لێدوانێکدا گوتبووی: “بە بڕوای من گفتوگۆکردن لەسەر چوار خاڵی یەکەم، بەفیڕۆدانی کاتە”.

یەڵماز سەبارەت بە گۆڕانکاری لە دەستووری بنەڕەتیی تورکیادا دەشڵێت: “مەسەلەکە ئەوەیە کە لە ژێر ناوی شایستەیی (سیکۆلاریزم)دا هەموو ئەو هەڵانەی کە دەبنە هۆی دوژمنایەتی ئیسلام کە ئایینی میللەتەکەمانە، هەموار بکرێنەوە. ئایا بە بێ گۆڕانکاری لە چوار خاڵی یەکەمدا، کێشەکە چارەسەر دەبێت؟”

ئەو بەڕێوەبەرەی هوداپار دەشڵێت، “چۆن دەکرێت دەسەڵاتە دەستوورییەکانی کودەتاکەی 12ی ئەیلول لە ڕوانگەی عەقڵ و ئیمان و زانستەوە بە پیرۆز سەیر بکرێن؟ ئەگەر وایە ئیدی چی  هەموار دەکرێتەوە. چی دەگۆڕدرێت و دەبیت بە چی؟”

خەلەف یڵماز گوتیشی: “مەسەلەکە ئەوەیە کە کۆتایی بە ئایدۆلۆژیای خورافات و بە خوداوەند زانینی ئەو کەسانە بێت کە خۆیان بەسەر ئەم میللەتەدا سەپاند و فریویان داون و دەستووری بنەڕەتی لەو عەقڵیەتی کەمالیستیە پاک بکرێتەوە کە هەوڵدەدات میللەت بکاتە کۆیلەیەکی دڵدار”.

پوستێن ھەمان بەش