تورکیا بەرپرسی پەکەکە/کەجەکەی لە سلێمانی کردەئامانج

تورکیا بەرپرسی پەکەکە/کەجەکەی لە سلێمانی کردەئامانج

پەکەکە 3 ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو کە لە هێرشێکی تورکیادا، 3 گەریلای یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە (میت)، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باکوری شاری سلێمانی، “عومەر فرات”، بەرپرسی سلێمانیی پەکەکە/کەجەکە و دوو گەریلای دیکەی کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ، زمانحاڵی فەرمیی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند، “عومەر فرات” بە کۆدناوی “ئاندۆک تۆلهلدان” بەرپرسی پەکەکە لە سلێمانی  و دوو گەریلای دیکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی “عیرفان زندی” ناسراو بە “ڕامان ڕێناس” و “هیدایەت ڕەسووڵی” ناسراو بە “جەنگاوەر میکائیل”، لە هێرشێکی ئاسمانیی “میت”دا لە سلێمانی کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەکی دیکەوە، میدیاکانی سەر بە پەکەکە 3 ڕۆژ لەمەوبەر ئەم هەواڵەیان بڵاو کردبۆوە و ڕایانگەیاندبوو کە لە ڕێکەوتی 14ی تەمووزی 2024دا لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا، 3 گەریلای یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) گیانیان لەدەستداوە.

پوستێن ھەمان بەش