بە بەڵگە ـ بێهزاد خوسرەوی مافی نیشتەجێبوونی لە سلێمانی هەبووە، كەچی یەكێتی رادەستی ئێرانی كردۆتەوە

بە بەڵگە ـ بێهزاد خوسرەوی مافی نیشتەجێبوونی لە سلێمانی هەبووە، كەچی یەكێتی رادەستی ئێرانی كردۆتەوە

 حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە راگەیاندراوێكی فەرمی، بانگەشەكانی ئاسایشی یەكێتی بەدرۆ دەخاتەوە.

پاش ئەوەی ئاسایشی یەكێتی لە سلێمانی، ئەندامێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (PDKI)ی تەسلیم بە هەواڵگریی ڕێژیمی ئێران (ئیتڵاعات) كردەوە، لە راگەیاندراوێكدا ئاسایشی یەكێتی ئیدیعای ئەوەی كرد گوایە بێهزاد خوسرەوی مافی نیشتەجێبوونی لە هەرێمی كوردستان نەبووە و ئەندامی هیچ لایەنێكی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان نەبووە و لەسەر خواستی خۆی رادەستی ئێران كراوەتەوە. ئەمەش چالاكانی سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستانی تووڕە كرد و بەم وێنانە كە دەیسەلمێنێت دوو بەڵگەنامەی گرنگی هەبووە، بانگەشەكانی ئاسایشی یەكێتییان بەدرۆ خستەوە.

بەڵگەنامەكانیش بریتین لە:

– كارتی نیشتەجێبوون (ئیقامە) كە دەیسەلمێنێت مافی نیشتەجێبوونی لە سلێمانی هەبووە.

– نووسراوی فەرمیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە دەیسەلمێنێت پەنابەرێكی سیاسی بووە لە هەرێمی كوردستان.

شایانی باسە بەپێی ماددەی 21ی دەستووری هەمیشەیی عێراق، نابێت پەنابەری سیاسی رادەستی ئەو وڵاتە بكرێتەوە كە لێیەوە هاتووە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ شەممە 7ی ئەیلوولی 2024، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە راگەیاندراوێكی فەرمی، بانگەشەكانی ئاسایشی یەكێتی بەدرۆ خستەوە و رایگەیاند كە بێهزاد خوسرەوی ئەندامی حزبەكەیان بووە و ماوەی 10 ساڵیشە لەگەڵ دایك و خوشكی لە سلێمانی نیشتەجێن و مافی نیشتەجێبوونیشی وەك پەنابەرێكی سیاسی پێدراوە.

بە بەڵگە ـ بێهزاد خوسرەوی مافی نیشتەجێبوونی لە سلێمانی هەبووە، كەچی یەكێتی رادەستی ئێرانی كردۆتەوە

پوستێن ھەمان بەش