لە ناوچەی غەڕە لەکاتی کێو‌ماڵی ناوچەکەدا بۆمبێک بەهێزەکانی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دانیشتووی شارۆچکەی خورماتوو، به سه‌ختی بریندار بوو”.
دووشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2024، ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو، له ناوچه‌ی غه‌ڕه‌ی نێوان خورماتوو- كفری، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دانیشتووی شارۆچکەی خورماتوو، به سه‌ختی بریندار بوو.
ئەو بۆمبە چێنراوە، به پێشمه‌رگه‌یه‌كی فوجی سێی لیوای 1ـی هاوبه‌شی سوپای عێراق ته‌قییه‌وه، به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یە پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لی” خەڵکی خورماتوو، قاچێكی له‌ده‌ست دا.
لای خۆیەوە، وەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی نەوجوول، بە ئاژانسەکانی باشووری کوردستانی ڕاگەیاندووە، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی “محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لی” دانیشتووی خورماتوو، لە لیوای بیستی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق لەکاتی کێو‌ماڵی زنجیرە چیاکانی نێوان کفری خورماتووە بۆمبیك پێیدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە قاچێكی له‌ده‌ستدا.