دژە تیرۆری کوردستان: لە مەخموور درۆنێکی تورکیا بنکەیەکی پەکەکەی بۆمباران کرد

دژە تیرۆری کوردستان: لە مەخموور درۆنێکی تورکیا بنکەیەکی پەکەکەی بۆمباران کرد

“لە هێرشەکەدا کەسێک گیانیان لەدەستداوە و دوانی دیکەش بریندار بوون کە لە نێویاندا بەرپرسی پەکەکە هەیە”.

دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، لە بۆمبارانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر بنکەیەکی گەریلاکانی پەکەکە لە مەخموور، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوانی دیکەش بریندار بوون.

دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستە ڕوو، دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024، کاتژمێر 09:45 خولەکی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆمبارانی بنکەیەکی کۆبوونەوەی ئەندامانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کرد و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیان لەدەستداوە و دوانی دیکەش بریندار بوون کە لە نێویاندا بەرپرسی پەکەکە هەیە.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکانی باشووری کوردستان بڵاویان کردۆتەوە، سەرەتا ڕێگە بە پۆلیسی مەخموور نەدراوە بچنە نێو کەمپەکە تا شوێنی بۆمبارانەکەیان پاککردووەتەوە؛ دواتر ڕێگەیان داوە و گوتوویانە: بوتڵی گاز تەقیوەتەوە! بەڵام سەرچاوەیەکی پۆلیسی مەخموور بە ئاژانسەکانی ڕاگەیاندووە کە چەند پارچەیەکی مووشەک لە شوێنی تەقینەوەکە مابوون.

شایانی باسە پێشتر و لە کاتژمێر 16:45 خولەکی ڕۆژی سێشەممە 10-09-2024، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ماڵێکی کەمپی مەخمووری بۆمباران کرد و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی سپارد و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

پوستێن ھەمان بەش