23 گەریلای دیکەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کرانەئامانج

23 گەریلای دیکەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کرانەئامانج

لە ئەنجامی بۆردومانی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە، 22 گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.

 لە ڕێکەوتی 10ی ئەیلولەوە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانی دەوڵەتی تورکدا، 23 گەریلای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و 22 گەریلاش لە ڕۆژئاوای کوردستان کراونەتە ئامانج.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە ئەرتەشی تورکیا بڵآوی کردوونەتەوە، لە ڕێکەوتی 10ی ئەیلولەوە تا ئێستا، 23 گەریلای پەکەکە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی دەولەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی خواکورک، ئاسۆس، گارە و قەندیل لە باشووری کوردستان، گیانیان لەدەستداوە.

پەکەکە هەتا ئێستا گیانلەدەستدانی هیچکام لەو گەریلایانەى ڕانەگەیاندووە.

لە لایەکی دیکەوە لە ئەنجامی بۆردومانی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، 22 گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

ئەرتەشی دەوڵەتی تورک بە بیانووی حزووری پەکەکەوە لە 17ی نیسانی 2022دا زنجیرە هێرشێکی لە ناو خاکی باشووری کوردستان و لە دەڤەری قەزای “ئامێدی”دا دەستپێکردووە و بۆخۆی ناوی “ئۆپەراسیۆنی پەنجە”ی لەسەر داناوە.

 قۆناغێکی دیکەی ئەم هێرشانە لە مانگی حوزەیرانی 2024دا دەستیپێکردووە و هەنووکەش بەردەوامە. لەو کاتەوە پەکەکە زیانێکی گەروەی بەرکەوتووە و ڕۆژانە پۆلێک لە لاوانی کورد بە دەست چەکدارانی تورک بەکوشتن دەدات.

پوستێن ھەمان بەش