پەکەکە تەنها بە دژایەتیکردنی پەدەکە ڕازی نییە، دژایەتیی ئایینە ئاسمانییەکانیش دەکات

پەکەکە بە دژایەتیکردنی پەدەکە ڕازی نییە، دژایەتیی ئایینە ئاسمانییەکانیش دەکات

هیچ بەهایەکی ئەخلاقیی لە کۆمەڵگەی کوردیدا نەماوە کە پەکەکە پەلاماری نەدات و ناشیرینی نەکات.

پەکەکە نە تەنیا دژایەتیی حزبە نیشتمانپەروەرەکانی وەک پەدەکە دەکات، بەڵکو دژایەتیی هەموو ئەو شتانە دەکات کە کۆمەڵگەی کوردی باوەڕی پێی هەیە و دەیهەوێت ئەو باوەڕانە بە قازانجی خۆی بگۆڕێت. پەکەکە لە نوێترین هەوڵیدا لەو بارەوە بەوپەڕی بێ ئەخلاقییەوە هەستاوە ڕێکلام بۆ کتێبێک دەکات و وەکوو کتێبێکی پیرۆز پیشان دەدات، کە دەتوانێت جێگەی قورئان بگرێتەوە.

میدیای پەکەکە زیاتر لە 3 مانگە، بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ ناساندنی کتێبێک بە ناوی “نامووس” دەستپێکردووە کە لە 882 لاپەڕە پێکهاتووە.

کتێبەکە لە نووسینی “هیوا مەریەم”ـە، کە بە “هیوا فریادڕەس” دەناسرێت و چەند دانەیەکی لێ چاپکراوە و لە کتێبخانەکانی شاری سلێمانی بە نرخی 15 هەزار دیناری عێراقی دەفرۆشرێت.

کتێبەکە بەشێوەیەکی گشتی نووسراوە، نووسەری کتێبەکە باسی لە هەموو بوارەکانی ژیانی وەکوو “مێژوو، فەلسەفە، پەروەردە، هۆشیاری و بیرکردنەوە” کردووە، و بە ئاشکرا ئەم کتێبە بە کتێبێکی ئاسمانی ناودەبات و هەموو کتێبە ئاسمانییەکانی وەک “قورئان، تەورات و ئینجیل”، بە کتێبی هەڵوەشاوە وەسف دەکات.

لە شێوازی نووسینی کتێبەکەدا دەردەکەوێت کە نووسینی ئەو کتێبە تەنها کاری یەک کەس نیە، بەڵکوو چەندین کەس لە نووسینی ئەو کتێبەدا بەشدار بوون. بەشێوەیەکی گشتی ئەو کتێبە ڕەنگدانەوەی بیروباوەڕی پەکەکەیە، هەربۆیە لەلایەن پەکەکەوە هەوڵ دەدرێت تا وەکوو کتێبێکی ئاسمانیی بە خەڵک بناسرێت. پەکەکە بەشیوەیەکی بەردەوام ڕیکلام بۆ ئەو کتێبە دەکات و کادیر و لایەنگرەکانی خۆی لەسەر بنەمای کتێبی “نامووس” پەروەردە دەکات.

لە کتێبەکەدا بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەو کتێبە دەبێتە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو گوتار و فەرموودە ئایینیانەی کە هەتا ئێستا هەبوون و کەسانێک کە باوەڕیان بەم کتێبە نەبێت بە کەسانی دڕندە و نەزان دەناسرێن. هەروەها قسەکانی ناو ئەم کتێبەش وەکوو فەرموودەی خودای گەورە دەستنیشان دەکرێن .

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی “دارکا مازی”، چارەنووسی “هیوا فریادڕەس” بۆ ماوەی 8 ساڵ نادیار بووە و ئەندامانی بنەماڵەکەی ئاگاداری چارەنووسی ئەو نەبوون، بەڵام دواتر لە پڕێکدا لە ئەوروپا سەردەردەهێنێت.

هیچ بەهایەکی ئەخلاقیی لە کۆمەڵگەی کوردیدا نەماوە کە پەکەکە پەلاماری نەدات و ناشیرینی نەکات. تەنیا ئایینی ئیسلام کە زۆرینەی کۆمەڵگەی کوردی پێی باوەڕمەندن مابوو پەلاماری بدات کە هێرشی کردە سەر ئەویش. پەکەکە خۆی لە ڕێکخراوێکی سیاسییەوە گۆڕیوە بۆ تەریقەتێکی مەزهەبی و دەیهەوێت ئەو تەریقەتە بەسەر هەموو کەسێکدا بسەپێنێت.

پوستێن ھەمان بەش