ماوه‌یه‌كه تیرۆریستانی داعش، له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، جموجۆڵه‌كانیان زیادی كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش و پێنج چه‌كداری دیكه‌ی ئه‌و ڕیكخراوه تیرۆریستییه‌ی ڕاگه‌یاند.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ڕاگه‌یاندراێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/9/2024، له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له سنووری كه‌ركووك، سه‌ركرده‌یه‌كی داعش به‌ناوی (عومه‌ر سه‌ڵاح نعمه) ناسراو به (ئه‌بوو خه‌تاب)، مه‌ترسیدارترین سه‌ركرده‌ی داعش و فه‌رمانده‌یی كه‌رتی ئه‌لبووحه‌مدانی به‌ناو ویلایه‌تی كه‌ركووك و تیرۆریستێكی تر به‌ناوی (عوسمان ئه‌بوو عه‌بد) و هه‌روه‌ها تیرۆریستێكی تر به‌ناوی (عزه‌دین هیشام) كوژران و به گشتیی شه‌ش تیرۆریست كوژران.
ماوه‌یه‌كه تیرۆریستانی داعش، له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، جموجۆڵه‌كانیان زیادی كردووه و ناوه‌ناوه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كه‌نه ئامانج.