پەکەکە ناسنامەیا 2 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد

پەکەکە ناسنامەیا 2 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد

هەپەگە: “هەبوون پیرۆ” لە ساڵی 2013 و “بۆتان ئۆسیان” لە ساڵی 2019دا تێکەڵ بە ڕیزەکانی پەکەکە بوون.

پەکەکە ناسنامەی 2 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە 4 ڕۆژ لەمەوبەر لە ناوچەی “لجێ”ی ئامەد گیانیان لەدەستدابوو.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/9/2024، ناسنامەی دوو گەریلای دیکەی بە ناوەکانی “هەبوون پیرۆ” و “بۆتان ئۆسیان” ئاشکرا کرد کر لە 15ی ئەیلوولی ئەمساڵدا لە ناوچەی “لجێ” سەر بە “ئامەد”ی باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە دەسنیشانی کردووە کە ئەو دوو گەریلایە لە گوندی “پێچار”ی سەر بە “لجێ”، گیانیان لەدەستدا.

هەپەگە هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە “هەبوون پیرۆ” لە ساڵی 2013 و “بۆتان ئۆسیان” لە ساڵی 2019دا تێکەڵ بە ڕیزەکانی پەکەکە بوون.

پوستێن ھەمان بەش