تورکیا: چیاکانی گارە، خواکورک، قەندیل و ئاسۆسمان بۆردومان کرد

تورکیا: چیاکانی گارە، خواکورک، قەندیل و ئاسۆسمان بۆردومان کرد

بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکەوە، تا ئێستا نزیکەی 800 گوند و چەند ناوچەیەکی گەشتیاری باشووری کوردستان وێران بوون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان لە چیاکانی گارە، خواکورک، ئاسۆس و قەندیل ئەنجامداوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، شاخەکانی گارە، خواکورک، ئاسۆس و قەندیلیان بوردومان کردووە و لە ئەنجامدا 24 کۆگا و حەشارگە و ئەشکەوتیان کردۆتە ئامانج.

چیای ئاسۆس لە پارێزگای سلێمانی دوو جار بۆردومان کراوە و بۆردومانەکان لە نزیک گوندی گەڵاڵە ئەنجام دراون و زیانی گیانییان نەبووە.

بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکەوە لە هەرێمی کوردستان، تا ئێستا نزیکەی 800 گوند و چەند ناوچەیەکی گەشتیاری وێران بوون و کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵیش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

پوستێن ھەمان بەش