پەکەکە: “سالیحا ئاکبیک لە تەمووزی 2023دا لە هێرشیکی دەوڵەتی تورکدا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا گیانی لەدەستداوە”.
توركیا، كوشتنی بهرپرسێكی دیكهی پهكهكهی له سنووری سلێمانی ڕاگهیاند، كه بهرپرسی پهكهكه بووه له ئێران.
دەزگای ئیستیخباراتی دەوڵەتی تورک (میت)، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند لە هێرشێکی تایبەتدا کە لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان ئەنجامیداوە، بەرپرسێکی پەکەکەی بە ناوی “سالیحا ئاکبیک” بە کۆدناوی “نووژیان ئامەد” کردۆتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
ئاژانسی هەواڵی ئهنادۆڵ، زمانحاڵی دەوڵەتی تورک، ئهمڕۆ شهممه 7/9/2024، لە زمانی دهزگای ههواڵگریی توركیاوە ڕایگەیاند، کە لە هێرشیکی تایبەتی میتدا، بهرپرسێكی پهكهكهی له پێنجوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی بە ناوی سالیحا ئاکبیک بە کۆدناوی “نووژیان ئامەد” کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
بەرپرسانی میت ئاماژهیان بهوه كردووه، لە ڕێگای سەرچاوەکانیانەوە بۆیان دەرکەوتووە کە سالیحا ئاکبیک لە پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلێمانی و نزیک لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێیە و دواتر هەنگاو بە هەنگاو چاودێرییان کردووە و لەکاتێکی گۆنجاودا و له كردهیهكی ورددا، کردوویانەتە ئامانج.
سالیحا ئاكبیك له ساڵی 1993ـهوه چووهته ناو ریزەکانی پهكهكه و فەرماندەی یەژاستار بووە و لەناو پژاکیشدا بەرپرسایەتیی هەبووە و هەروەها بهرپرسی پهكهكه بووه له ئێران.
پەکەکە سەربارەت بە گیانلەدەستدانی بەرپرسەکەی دەڵێ: “سالیحا ئاکبیک لە 23ی تەمووزی ساڵی ڕابردوو (2023) لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە هێرشیکی دەوڵەتی تورکدا گیانی لەدەستداوە”.