“سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایسپاردووین، له خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م خوشك و برایانی ئێزدیی به‌رده‌وام بین”.
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خانوویەک بە دیاری پێشکەشی “دایه شه‌مێ” خاوه‌نی 33 شه‌هیدی دەستی داعش کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، 24-07-2024، دایە شەمێ و خێزانەکەی، کەمپی چه‌مشكۆیان بەجێهێشت و چوونە نێو خانووە نوێیەکەیان لە ناوەندی شاری دهۆک.
له‌و باره‌یه‌وه د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك ڕایگه‌یاند، دایە شەمێ و خێزانەکەی شایستەی خانووەکەن و قوربانیی زۆریان بۆ خاکی هەرێمی کوردستان داوە. گوتیشی، “سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایسپاردووین، له خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م خوشك و برایانی ئێزدیی به‌رده‌وام بین”.
سەرچاوە: k24