چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە منداڵێکی دیکەیان ڕفاند

چەتەکانی"جوانێن شۆرەشگەر"ی پەکەکە منداڵێکی دیکەیان ڕفاند

“بەشار عەلا عەبدولفەتاح” تەمەنی 14 ساڵانە و لە ڕێکەوتی 8ی ئۆکتۆبەرەوە ڕفێندراوە.

تاقمی چەتەئاسای بەناو “جوانێن شۆرەشگەر”ی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان، منداڵێکی دیکەیان لە شاری “تەبقا” ڕفاند بۆ ئەوەی تێکەڵ بە ڕێزی گەریلاکانی پەکەکەی بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، گرووپی “جوانێن شۆرەشگەر” لە ڕێکەوتی 8ی ئۆکتۆبەردا، مندالێکیان تەمەن 14 ساڵانیان بەناوی “بەشار عەلا عەبدولفەتاح” لە شاری تەبقا لە گوندەوارەکانی ڕەققا ڕفاندووە.

بنەماڵەی بەشار ئەسەد بۆ زانینی چارەنووسی ڕۆڵەکەیان، سەردانی بارەگاکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)یان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی منداڵەکەیان بەدەست نەگەیشتووە.

سەرەڕای ئەوەی کە مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ساڵی 2019دا لەگەڵ ڤێرجینیا گامبا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان، پەیمانێکی واژۆ کردووە و بەڵینی داوە کە ئیدی منداڵان تێکەڵ بە ڕیزی هیزەکانی خۆی نەکات و هەروەها ئەو منداڵانانەش ئازاد بکەن کە پێشتر چەکداریان کردوون، بەڵام هەسەدە و فەرماندەکەی هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بە بەڵێن و واژۆکەی خۆیان پێبەند نەبوون و بەردەوام و بەشێوازی جۆراوجۆر منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان دەڕفێنن و بەزۆر چەکداریان دەکەن و لە شەڕەکاندا بەشدارییان پێدەکەن.

چاودێران لەو بڕوایەدان کە ئامانجی تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە لە ڕفاندنی منداڵان و میرمنداڵان، شۆردنەوەی مێشکیانە بەپێی بیروباوەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان و تێکەڵکردنیانە بە ڕیزی گەریلا و چەکدارەکانی ئەو حیزبە.

پوستێن ھەمان بەش