تورکیا: لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر گارە و خواکورک، 14 گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج

تورکیا: لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر گارە و خواکورک، 14 گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج

“9 گەریلای لە گارە و 5 گەریلای دیکەش لە دەڤەری خواکورک کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە”.

تورکیا دەڵێ لە ئەنجامی بۆردومانی ناوچەکانی گارە و خواکورک لە باشووری کوردستاندا، 14 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2024، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەو وڵاتەدا بۆ سەر باشووری کوردستان، 9 گەریلای پەکەکە لە چیای گارە و 5 گەریلای دیکەش لە دەڤەری خواکورک کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە: “ئەو هێرشانە بەشێکن لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر”.

ئەرتەشی دەوڵەتی تورک بە بیانووی حزووری پەکەکەوە لە 17ی نیسانی 2022دا زنجیرە هێرشێکی لە ناو خاکی باشووری کوردستان و لە دەڤەری قەزای “ئامێدی”دا دەستپێکردووە و بۆخۆی ناوی “ئۆپەراسیۆنی پەنجە”ی لەسەر داناوە.

 قۆناغێکی دیکەی ئەم هێرشانە لە مانگی حوزەیرانی 2024دا دەستیپێکردووە و هەنووکەش بەردەوامە. لەو کاتەوە پەکەکە زیانێکی گەروەی بەرکەوتووە و ڕۆژانە پۆلێک لە لاوانی کورد بە دەست چەکدارانی تورک بەکوشتن دەدات.

پوستێن ھەمان بەش