پەکەکە گیانلەدەستدانی فەرماندەیەک و گەریلایەکی خۆی ئاشکرا دەکات

پەکەکە گیانلەدەستدانی فەرماندەیەک و گەریلایەکی خۆی ئاشکرا دەکات

یەژا ستار: “بەرفین ڕۆژ لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە و لە دەڤەری بەهدینان، فەرماندە بووە”.

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەمڕۆ ناسنامەی 2 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لەساڵی ڕابردوو (2023)دا لە باشووری کوردستان کەوتوونەتە بەر هێرشی تورکیا.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی “یەژا ستار”، کە یەکێکە لە باڵەکانی ڕێکخستنی پەکەکە، ڕایگەیاند کە 2 گەریلایان بە ناوەکانی “بەرفین ڕۆژ” و “تێکۆشین دڵگەش”، لە ڕێکەوتی 30ی ئۆکتۆبەری 2023دا لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوو گەریلاکە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا گیانیان لەدەستداوە.

ناسنامەی ئەو 2 گەریلایە بەم شێوەیەی ڕاگەیاندراوە:

1ـ “جائزە سەلبەرە” بە کۆدناوی “بەرفین ڕۆژ”، خەڵکی پارێزگای “سێرت”ی باکووری کوردستان.

2ـ “شیرڤان ئولاشە” بە کۆدناوی “تێکۆشین دڵگەش”، خەڵکی شاری “مێردین”ی باکووری کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یژا ستاردا ئاماژە بەوە کراوە کە بەرفین ڕۆژ لە ساڵی 1999 پەیوەندی بەو ڕێکخراوەوە کردووە و لە دەڤەری بەهدینان، فەرماندە بووە. تێکۆشین دڵگەشیش لە ساڵی 1998دا تێکەڵ بە پەکەکە بووە.

پوستێن ھەمان بەش