میت دوو بەرپرسی سەرەکی پەکەکەی کردۆتە ئامانج

میت دوو بەرپرسی سەرەکی پەکەکەی کردۆتە ئامانج

حوسێن ئۆزتورک و ڤیدان فاتێ لە هێرشێکی میت لە “تەل ڕەفعەت” کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتی تورک لە هێرشێکدا لە تل ڕەفعەت دوو بەرپرسی گرنگی پەکەکەی بە ناوەکانی “حوسێن ئۆزتورک” و “ڤیدان فاتێ” کردۆتە ئامانج.

ئاژانسی ئانادۆڵ، زمانحاڵی دەوڵەتی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 16/10/2024 بڵاویکردەوە، کە لە ئەنجامی هێرشێکی “میت”دا لە شاری “تل ڕەفعەت”، 2 بەرپرسی یەپەگە و پەکەکە بە ناوەکانی حوسێن ئۆزتورک و ڤیدان فاتێ کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

پشتڕاستکرایەوە کە ئۆزتورک لەگەڵ بەرپرسێکی دیکەی پەکەکە بەناوی ڤیدان فاتێ، بە کۆدناوی “زەلال عەفرین” لەکاتێکدا کە سەفەریان کردووە، لە هێرشێکی میت لە “تەل ڕەفعەت” کراونەتە ئامانج و هەر دوو بەرپرسەکە گیانیان لەدەستداوە.

حوسێن ئۆزتورک، بە کۆدناوی “مەزڵووم”، لە ساڵی 1994دا تێکەڵ بە پەکەکە بووە و لە ناوچەکانی قەندیل، گارە، زاپ و مەتینا لە باشووری کوردستان، لە دەڤەرەکانی بانێ، کەلاڕەش و سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها لە باکووری کوردستان، ئەرکی پەکەکەی بەڕێوەبردووە. لە ساڵی 2015 بەملاوەش بەرپرسی ڕێکخستنی پەکەکە لە ڕۆژاڤای کوردستان بووە.

ئانادۆڵ ئاماژەی بەوە کردوە کە “ڤیدان فاتێ” لە ساڵی 2000دا تێکەڵ بە پەکەکە بووە.

پوستێن ھەمان بەش