لە مووسڵ گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە

لە مووسڵ گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە

گۆڕەكە 14 رووفاتی تێدا بووە، كە سەرجەمیان لە لەلایەن داعش كوژراون.

لە قەزای تەلەعفەر لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزراوەتەوە و 14 رووفاتی تێدا بووە كە لەلایەن داعشەوە كوژراون، رووفاتەكانیش رادەستی لایەنی پەیوەندار دەكرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/7/2024، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا، ئاماژەی بە دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە قەزای تەلەعفەر لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا كردووە.

هاوكات روونكراوەتەوە، گۆڕەكە 14 رووفاتی تێدا بووە، كە سەرجەمیان لە لەلایەن داعش كوژراون.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، كە ڕێکاری یاسایی لەوبارەیەوە گیراوەتەبەر و ڕووفاتەکان بە مەبەستی ناسینەوەیان، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن.

لە ساڵی 2014دا داعش دووەم گەورەترین شاری عێراقی کۆنترۆڵکرد. تیرۆریستانی داعش  دوای کۆنترۆڵکردنی مووسڵ، کۆمەڵکوژییەکی وەحشیانەیان دژ بە کوردانی ئێزدی لە شنگال بەڕێوەبرد.

پوستێن ھەمان بەش