پەکەکە ئامادەکاری دەکات تا بە بۆمب پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل بدات

پەکەکە ئامادەکاری دەکات تا بە بۆمب پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل بدات

ئەو درۆو چەواشەکاریانەی کە ئێستا پەکەکە لە میدیاکانیدا بڵاوی دەکاتەوە، ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی ئەو پیلانە.

پەکەکە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرش بکاتە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستاوە، لە میدیاکانی خۆیدا زەمینەی ئەو هێرشانە خۆش دەکات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە پێگەی “دارکامازی” لە سەرچاوە تایبەتەکانی خۆیەوە بەدەستی هێناوە، پەکەکە ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەنجامدانی چەند هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی نزیک لە بەرەکانی شەڕ لە دەوروبەری ئامێدی، گارە، مەتینا و خواکورک و هەر لە ئێستاوە لە میدیاکانی خۆیدا خۆشکردنی زەمینەی بۆ ئەو هێرشانە، دەستپێکردووە.

پەکەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێی هێرشی بۆ سەر سەر هێزی پێشمەرگە لە میدیاکانیدا دەستپێکردووە و ئیدیعای ئەوە دەکات کە “پێشمەرگە ئامادەکاریی ئەنجامدانی هەڵمەتێکی بۆ سەر تەڤگەری ئازادی”، کە مەبەستی گەریلاکانی ئەو حیزبەیە، دەستپێکردووە.

ئامادەکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر پێشمەرگە دەستیپێکردووە

لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا پەکەکە دەیان جار هێرشی کردۆتە سەر هێزی پێشمەرگە و زیاتر لە 10 پێشمەرگەی لە کانی ماسی و چەمانکێ و سەری ئامێدی، شەهید کردوون.

هەروەها هاوشێوەی تاقمە تیرۆریستیەکان دەجووڵیتەوە و هێرش دەکات کە دەتوانین شەهید کردنی “غازی ساڵح ئالیخان”، بەریوەبەری دەروازەی سنووریی سەرزێڕ، وەکوو نموونەیەکی ئەو کردەوە تیرۆریستیانەی پەکەکە ناو ببەین.

تیرۆری پەکەکە لە دژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) تەنها بەوەوە نەوەستا و پەکەکە بە پێڕەوی کردن لە “داعش و قاعیدە”، بۆمبی لە ژێر ئوتۆمبێلی بەرپرسانی پێشمەرگە داناوەتەوە و کە دوایین جار لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆمبێکی بە ئوتۆمبێلی بەرپرسێکی پێشمەرگە لە گەرمیاندا تەقاندەوە. هەروەها شەهیدکردنی “محەممەد میرزا” ئەفسەری خانەنشینکراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە تەقاندنەوەی ئوتۆمبێلەکەی، کردەوەیەکی دیکە لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەو تاقمەی سەر بە پەکەکە بوو، کە ناوی “تەڤگەری ئازادی”ی لەسەر خۆی داناوە.

چەند ڕۆژێک پێش هێرشەکە، زەمینەکەی بۆ ساز دەکات

سەرچاوەکانی “دارکا مازی” ڕایانگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، هەر جارێک پەکەکە هێرشی کردووەتە سەر هێزی پێشمەرگە، چەند ڕۆژێک پێش ئەنجامدانی هێرشەکە، زەمینەسازیی بۆ کردووە. پەکەکە ئەو زەمینەسازییە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ و چواشەکارانە لە میدیاکانیدا، دەکات و ئامانجی ئەوەیە کە پاساو بۆ ئەو کارە گوماناویانەی بهێنێتەوە و ڕەوایەتیی پێبدات.

لەوبارەیەوە، ڕۆژی شەممە 27/7/2024، میدیاکانی پەکەکە چەند وێنەیەکی پێشمەرگەکانی کوردستان و هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقیان بڵاوکردەوە، کە زستانی ڕابردوو لە کاتێکدا گیراون کە پاسەوانانی سنوور هەوڵیان دەدا خاڵەکانیان لەو ناوچەیە جێگیر بکەن. پەکەکە لەسەر وێنەکە نووسیویەتی: “پەدەکە لە بادینان ئامادەکاریی پیلانەکان دەکات” و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: “پەدکە لە ناوچەی بادینان بەدوای پیلانگێڕیدایە و لە پڕۆسەی داهاتووماندا ڕەنگە هەندێک پیلانی تەقینەوە لە هەرێمەکە ئەنجام بدەن و ئەمە بخەنە ئەستۆی بزووتنەوەی ئازادی”.

بۆچی هێزی پێشمەرگە ناکەوێتە داوی پەکەکەوە؟

هێزی پێشمەرگە هەمیشە هەوڵیداوە لایەنێک نەبێت لە شەڕی گوماناویی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی پەکەکە بۆ ڕاکێشانی پێشمەرگە بۆ ناو یاریی خۆی و سەرەڕای هەموو هێرشەکانی پەکەکە کە بوونەتە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەکانی کوردستان، بەڵام هێزی پێشمەرگە نەکەوتە ئەم تەڵەیەوە کەساڵانێکە پەکەکە هەوڵی بۆ دەدات.

لە ساڵی ڕابردوو (2023)دا پێشمەرگە جموجووڵی خۆی لەسەر هێڵی مەتینا- ئامێدی ـ گارە لە نزیک ناوچەکانی گەریلا زیاتر کرد. ئامانج لەو جموجووڵانەش ڕاگرتنی ئەرتەشی تورک و دوورخستنەوەی شەڕ لە گوند و شارەکان بووە. میدیاکانی پەکەکە دەیان وێنەی جموجووڵی پێشمەرگەکانی کوردستانیان لە دوای دەیانجار مۆنتاژکردن بڵاوکردۆتەوە و لەسەری نووسیویانە پێشمەرگە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات.

هەڵوێستی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی پەکەکە یەکە و نابێ بە دوو: هێزی پێشمەرگە ئەو فەرمانەی سەرۆک بارزانی کە دەڵێ “شەڕی براکوژی حەرامە” بە ئەساس وەردەگرێت، لەسەر ئەم بنەمایەش، هەرگیز یەکەمجار هێرشی نەکردووە و هەمیشە خۆی لە هێرشەکانی پەکەکە پاراستووە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەڵێت: “هەرکەسێک هێرش بکاتە سەرمان، ئێمە وەڵامی دەدەینەوە”.

پەکەکە دەڵێ: شەڕ لەگەڵ پەدەکە شەڕی براکوژی نییە!!

لە بەرانبەر ئەم هەڵوێستەی پێشمەرگە و حکومەتی باشووری کوردستاندا، پەکەکە ماوەی 3 ساڵە بەردەوام دەڵێت: “شەڕ لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، شەڕی براکوژی نییە”!!

ڕۆژی شەممە 27ی تەمموزی 2023، پەکەکە ڕایگەیاند، “لە پڕۆسەی داهاتووماندا ڕەنگە هەندێک پیلانی تەقینەوە لە هەرێمەکە ئەنجام بدەن و ئەمە بخەنە ئەستۆی بزووتنەوەی ئازادی. بەم شێوەیە پێگەی بزووتنەوەی ئازادیی لاواز بکەن و کاردانەوەی گەل لە خۆیان دوور بخەنەوە و سەرنجی بخەنە سەر بزووتنەوەی ئازادی”.

پەکەکە بە بۆمب پەلاماری پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل دەدات

ئەم لێدوانەی پەکەکە بەو مانایەیە کە پەکەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەندێک هێرش لە رێگای بۆمبەوە ئەنجام دەدات و دواتر هێزەکانی پێشمەرگە تاوانبار دەکات. ئەو درۆیانەی کە ئێستا پەکەکە لە میدیاکانیدا بڵاوی دەکاتەوە، ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی ئەو پیلانە.

لە بەشێکی تری ئەم هەواڵە ساختەی پەکەکەدا هاتووە: “دەوڵەتی داگیرکەری تورک کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی پەدەکە لە هەولێر ئەنجامداوە. زانرا لەم دیدارەدا نەخشەی کردەوەی داگیرکاری بەتایبەتی لە خاکورک خراوەتە بەر باس”.

هەرچەندە ئەمە یەکەمجار نییە کە پەکەکە هەواڵی درۆیین لەسەر پێشمەرگە و پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی باشوور بڵاو دەکاتەوە، بەڵام ئەگەر ئەم لێدوانەی پەکەکە سەبارەت بە بزووتنەوەی هاوبەشی پەدەکە و تورکیا لە خواکورک مانایەکی هەبێت، تەنها ئەوەیە کە ئەو هێرشە چاوەڕوانکراوانەی پەکەکە ئامادەکارییان بۆ دەکات، ڕەنگە بەشێکیان لە ناوچەی خواکورک ئەنجام بدرێن.

پەکەکە بۆ شاردنەوەی پاشەکشە و شکستەکانی خۆی، ئەم پیلانەی داڕشتووە

دەوڵەتی تورک مانگێک لەمەوبەر قۆناغێکی دیکەی “ئۆپەراسیۆنی پەنجە”ی لە باشووری کوردستان و بە تایبەتی لە دەوروبەری پارێزگای دھۆک لە دژی پەکەکە دەستپێکردووە و بە بیانووی پەکەکەوە ڕۆژانە گوندەکانی دھۆک هێرشیان دەکرێتە سەر و کێڵگەکان و ڕەز و باخەکان دەسوتێنرێن و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. پەکەکە بە شێوەیەکی سیستماتیک جموجووڵی گەریلاکانی خۆی خزندۆتە قەراخ گوندەکان و دەیهەوێت ئەو گوندانە بکاتە ناوچەی شەڕ و چۆڵبکرێن. بەم شێوەیە پەکەکە خزمەت بە دەوڵەتی تورک دەکات و بەمجۆرە خاکی باشووری کوردستان ڕادەستی تورکیا دەکات.

پەکەکە بۆ شاردنەوەی ئەم شەراکەتییەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا، دەستی کردووە بە درۆ و تۆمەت خستنە سەر هێزی پێشمەرگە و دەیهەوێت بە خەڵک بڵێت ئەوەی هاوکاری داگیرکەران دەکات پەدەکەیە، نەک من. هێرشە چاوەروانکراوەکانی پەکەکەش لە ڕیگای بۆمبەوە، بەشێکن لەم پیلانە.

پوستێن ھەمان بەش