لەلایەن شۆفێری پاسی گواستنەوەی کارمەندانی دەزگاکە بە ناوی “محەممەد حەنزلا”وە لە منبج ڕفێندراون.
لە ڕێکەوتی 11ی مانگی دیسەمبەردا، 13 کارمەندی دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی سەر بە بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن شۆفێری پاسی گەاستنەوەی کارمەندەکانەوە ڕفێندراون بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا پەیەدە و بەڕێوەبەریی خۆسەر هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بەم بابەتە نەداوە.
سەرچاوە تایبەتەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایان کرد، 13 کارمەندی دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی سەر بە بەڕێوەبەریی خۆسەر، لە ڕێکەوتی 11/12/2024دا، لەلایەن شۆفێری پاسی گواستنەوەی کارمەندانی دەزگاکە بە ناوی “محەممەد حەنزلا”وە لە منبج ڕفێندراون و هەتا ئێستا چارەنووسیان نازانرێت. شایانی محەممەد حەنزلا کە بە ڕەچەڵەک عەرەبە و شوفێری پاسەکا بووە، ئەو 13 کارمەندەی بەڕێوەبەریی خۆسەری لە ڕێگای ناحیەی ئەعزاز ڕفاندووە و بەرەو شوێنێکی نادیاری بردوون.
سەرچاوەکانی دارکا مازی هەروەها جەختیان لەوە کردووەتەوە کە محەمەد حەنزلا یەکێکە لە دانیشتووانی قەزای “ئەل ـ غەندوورە”ی سەر بە قەزای منبج کە بەهۆی پێشهاتەکانی منبجەوە زیانی بەرکەوتووە.
دارکا مازی ناسنامەی دوو لە کارمەندە ڕفێنراوەکانی دەستکەوتووە:
1- دیلان زەکی برهۆ، خەڵکی گوندی بۆراسە و سەر بە هۆزی کزیرە.
2- عندلین شهب بلک، خەڵکی گوندی بۆراسە و سەر بە هۆزی کزیرە.