ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حەشدی شەعبی لە کەرکوک لەگەڵ یەنەکە و پەکەکە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حەشدی شەعبی لە کەرکوک لەگەڵ یەنەکە و پەکەکە

ئەم گەردەلوولە ڕووخێنەرەی کە لە سووریا هەڵیکردووە، شیعەکانی سەر بە ئێرانی تووشی ترسێکی گەورە کردووە.

لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا سەرکردەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق یەک بە یەک سەردانی کەرکوکیان کرد. فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی و عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی عێراقیش لەنێو ئەو سەردانکەرانەدا بوون. زۆرێک لە سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن کە قەیس خەزعەلی سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەقیش بە نهێنی هاتۆتە کەرکووک و هەندێک کۆبوونەوەی لەو شارە ئەنجامداوە.

دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا، دۆخەکە لە عێراقیش ئاڵۆز بوو. دەوڵەتی عێراق زۆر قەڵس و نائارامە، چونکە دۆخی سوریا لە پلەی یەکەمدا کاریگەریی لەسەر عێراق هەیە. میلیشیا شیعەکانی عێراق کە لە ململانێی زارەکی و سەربازیدان لەگەڵ ئیسرائیل، هێشتا زیاتر ئاڵۆز و قەڵسن و دەیانهەوێت بەگوێرەی هەر هێرشێک بجوولێنەوە. جموجووڵی ئەم دواییانەی شیعەکان و هاوپەیمانەکانیان لە کەرکووکیش وەک بەشێک لە دووبارە پلاندانان بەپێی ئەم سەردەم و قۆناخە سەیر دەکرێت.

سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە فالح فەیاز زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نهێنیی لە کەرکوک ئەنجامداوە. هەروەها زانیاری هەیە کە فەیاز لەگەڵ قەیس خەزعەلییش کۆبووەتەوە کە بەنهێنی لە کەرکوکە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە قەیس خەزعەلی و بنەماڵەی کە بەهۆی لێدوانە توندڕەوەکانییەوە لە ئیسرائیل دەترسێت، ماوەی 6 مانگە لە سلێمانین و بۆخۆشی زیاتر لە کەرکووکە. نەک هەر قەیس خەزعەلی، زۆرێک لە سەرکردەکانی دیکەی حەشدی شەعبی، خانەوادەکانیان ڕەوانەی سلێمانی کردووە.

بەشێکی تر کە فالح فەیاز لەگەڵیاندا کۆبووەتەوە، تورکمانەکان و هەندێک گرووپی سوننەن کە وەکوو بەشێک لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دادەنرێن.

لەگەڵ یەنەکە و پەکەکە کۆبوونەوە ئەنجامدراوە

لایەنەکانی تر کە فالح فەیاز بە نهێنی لەگەڵیاندا کۆبووەتەوە پەکەکە و یەنەکە بوون. دەگوترێ حەشدی شەعبی دەیهەوێت دڵنیا بێتەوە کە هەردوو هێزەکە واتە یەنەکە و پەکەکە لەو پڕۆسەیەی کە دەگوزەرێت، ڕێگای سیاسی جیاواز ناگرنەبەر.

ئەو سەرچاوانەی کە زانیاریەکانیان بە پێگەی “دارکا مازی” داوە باس لەوە دەکەن کە سکرتێرەکەی فالح فەیاز لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یەنەکە کۆبووەتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ یەنەکە، خاڵی سەرەکی کە هاتۆتە پێشەوە ئەوە بوو کە “داوا لە یەنەکە کراوە کە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان دوابخات و ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بکات”. هەروەها لەگەڵ یەنەکە باسیان لە کێڵگە غازییەکانی کۆرمۆر و پرسی وزەش کردووە.

جگە لەوەش بابەتەکانی وەک چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کاروباری نەوت، سپیکردنەوەی پارە دوای دۆخی سووریا، کە لەسەر ڕێگای ئێران ـ سلێمانی ـ کەرکووک ـ عێراق بەڕێوەدەچن، لەگەڵ یەنەکە تاوتوێ کراون.

فەیاز چاوی بە “نەدیم سەڤەن” نوێنەری جەمیل بایک کەوتووە

هەروەها زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە سکرتێری فەیاز لەگەڵ بەهزار چارچەل ناسراو بە “نەدیم سەڤەن”، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی کەجەکە و نوێنەری جەمیل باییک کۆبۆتەوە کە لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکەدا کار دەکات.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرۆکی حەشدی شەعبی دەیهەوێت ئەو لایەنانە تاقی بکاتەوە کە تا ئێستا لەگەڵیان هاوکار بوون و هەندێ گومانی لە یەنەکە و پەکەکە هەیە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، حەشدی شەعبی لە گوتارەکانی بەڕێوەبەریی ڕۆژئاڤا لەسەر ئەمریکا، ئیسرائیل و تورکیا لە سووریا ناڕازییە. هەروەها ویستی لەو پرۆسەیەی کە لە ئیمرالیدا بەرەوپێش دەچێت و هەروەها هەڵوێستی پەکەکە لەبارەی پەیوەندیی لەگەڵ تورکیادا ئاگادار بێت. پەکەکە پەیوەندی سەربازی و سیاسیی لەگەڵ حەشدی شەعبیدا پەرەی پێدابوو، هاوکات پەیوەندیی ئابووریشیان هەیە. ئەو چالاکییانەی کە بە تایبەتی لەسەر شنگال بەڕێوە دەبران، بەهۆی ڕووخانی ڕژێمی سووریاوە ڕاوەستاون. بە واتایەکی تر هەموو خاڵە هاوبەشەکانی نێوان حەشدی شەعبی و پەکەکە زەربەیان وێکەوتووە و لە ئێستادا حەشدی شەعبی دەیهەوێت پەکەکە هەڵوێستی خۆی ڕوون بکاتەوە.

فالح فەیاز ڕایگەیاندووە کە ئەو بە تایبەتی نیگەرانە لە یەکڕیزی نێوان کورد لە ڕۆژئاڤا و ئەو مژاری چارەسەرییەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل پێشنیاری دەکەن، نیگەرانە. بەگوێرەی سەرچاوەکان، حەشدی شەعبی داوای لە پەکەکە کردووە کە هەندێک خاڵ لە چیای شنگال بەجێبهێڵێت.

وەک ڕاگەیەندراوە، ئەو کۆبوونەوانە کە بە نهێنی ئەنجام دراون، یەکەم کۆبوونەوە بوون و بڕیار دراوە کە شاندەکانی ئاستی سەرەوە بڕیار لەسەر هەندێک بابەت بدەن.

حەشدی شەعبی و شیعەکانی عێراق ترسیان لێنیشتووە

ئەو هێرشەی کە حەماس لە ڕێکەوتی 7ی ئۆکتۆبەردا لەژێرناوی “تۆفانی ئەلئەقسا”دا، دژی ئیسرائیل ئەنجامیدا، کاریگەرییەکی زۆر گەورەی دروست کرد و تۆفانەکە وەکوو بوومەرنگ گەڕایەوە بۆ دەوڵەت و دامەزراوە و هێزە میلیشیاییەکانی بەرەی شیعە، کە ئێران بە “میحوەری مقاومە” ناویان دەبات. ئێران لە هەموو ئەو جوگرافیایانە دوورخراوەتەوە کە لە ساڵی 2011ـەوە هەنگاو بە هەنگاو خۆی تێخزاندبوون. ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد کوشندەترین گورز بوو کە بەر ئێران کەوت. ئێستاکەش چاوەکان لەسەر یەمەن و عێراقن. بە تایبەتی عێراق وەکوو دەروازەیەکی ستراتیژیی و ساتەر و سەنگەری هەرەپێشەوە بۆ پاراستنی ئێران دادەنرێت. لە هەمان کاتدا، عێراق لەبەر ئەوەی کە دراوسێی سوریایە، وادادەنرێت کە لە ئامانجە پلە یەکەمەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بێت. ئەم گەردەلوولە ڕووخێنەرەی کە لە سووریا هەڵیکردووە، شیعەکانی سەر بە ئێرانی تووشی ترس و لەرزێکی زۆر گەورە کردووە.

پوستێن ھەمان بەش