سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان سه‌ردانى تاران ده‌كات

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان سه‌ردانى تاران ده‌كات

به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعود پزيشكيان دەکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات بە مەبەستی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: سبەینێ سێشه‌ممه 30ـی تەمموزی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بانگهێشتێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ تارانى پايته‌ختى كۆمارى ئيسلاميى ئێران.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە نیچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى ديكه‌ى بانگهێشتكراو، به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعود پزيشكيان، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى کۆماری ئیسلامی ئێراندا ده‌کات.

دوای بەڕێوەچوونی دووی گەڕی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، هەینی 5ی تەممووزی 2024، مەسعود پزیشکیان تاکە کاندیدی ڕیفۆرمخوازەکان توانی بەرانبەر بە کاندیدی نەریتخوازەکان، سەعید جەلیلی، هەڵبژاردنی چواردەهەمین خولی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بباتەوە و بوو بە نۆیەمین سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بڕیارە لە 30ـی ئەم مانگەدا، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری نوێی ئێران کاندیدانی پۆستە وەزارییەکانی کابینەکەی بباتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی دوای پەسەندکردنی کابینەکەی، وەزیرەکان سوێندی یاسایی بخۆن و حکوومەتی نوێ دەست بەکار بێت.

پوستێن ھەمان بەش