دارکا مازی ناوی 18 گەریلا ئاشکرا دەکات کە هێشتا پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان دەشارێتەوە

دارکا مازی ناوی 18 گەریلا ئاشکرا دەکات کە هێشتا پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان دەشارێتەوە

پەکەکە لە میدیاکانیدا بازرگانییەکی سیاسی بە خوێنی ئەو لاوانەوە دەکات و پاش تێپەڕبوونی ماوەیەکی بەرچاو، ئەوسا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو دەکاتەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە لاوانی کورد لەناو پەکەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بەشێکیان لە شەڕی سوپای تورکیادا گیانیان لەدەستداوە و بەشێکیشیان لە پاکانە حیسابی ناوخۆیی حزبەکەدا لەلایەن خودی پەکەکەوە کوژراون، بەڵام هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بۆ بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی بڵاو نەکراوەتەوە.

دارکا مازی لە ڕێگای سەرچاوە تایبەتەکانیەوە لە باشووری کوردستان، ناوی 18 فەرماندە و گەریلای پەکەکەی دەستکەوتووە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام پەکەکە تەنها گیانلەدەستدانی بەشیکی کەمیانی پشتڕاست کردۆتەوە و هەواڵی گیانلەدەستدانی زۆربەی هەرەزۆریانی هەتا ئێستاش شاردۆتەوە.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی کۆمەڵێک کچ و کوڕی گەنجی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا کردوونی بە قوربانی و پاش تێپەڕبوونی ماوەیەکی دوورودرێژ ئەوسا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بە بنەماڵەکانیان و حڕای گشتی ڕادەگەیەنێت و گریمانە دەکرێت هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەبن کە پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکانیان دەشارێتەوە.

پەکەکە بەشێوەیەکی گشتی هەوڵ دەدات لە ڕێگای ئەو گەریلایانەوە کە گیانیان لەدەستداوە، بنەماڵەکانیان ببەستێتەوە بەخۆیەوە و لە میدیاکانیدا بازرگانییەکی سیاسی بە خوێنی ئەو لاوانەوە دەکات. زۆربەی جار پاش تێپەڕبوونی چەند ساڵ ئەوسا هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو گەریلایانە بڵاو دەکاتەوە. دارکا مازی ناوی بەشێک لەو گەریلایانەی پەکەکە بڵاو دەکاتەوە کە لە نێوان ساڵانی 2022 ـ 2024دا گیانیان لەدەستداوە و شوێن و کاتی گیانلەدەستدانەکەیان ئاشکرا دەکات.

 ناوی گەریلاکانی پەکەکە، بەرپرسایەتیەکانیان لەو حزبە و ئەو ناوچانەی کە تێیدا گیانیان لەدەستداوە بەمشێوەیەن:

1- ڕۆزا ئەحمەد، کارمەندی ڕاگەیاندن و هەروەها شارەزا لە بەکارهێنانی چەکی نیشانەشکێن، لە مانگی 12ی ساڵی 2022دا لە گوندی شکەفتێی سەر بە دەڤەری بەرواری باڵا گیانی لەدەستداوە.

2- ئاخین عاموودا، میدیاکارێکی پەکەکە لە مانگی 12ی ساڵی 2022دا لە گوندی شکەفتێی سەر بە دەڤەری بەرواری باڵا گیانی لەدەستداوە.

3- کۆچەرین باکور، میدیاکاری پەکەکە بوو و هەروەها شارەزای بەکارهێنانی چەکی قەناس بوو، لە مانگی 12ی ساڵی 2022دا لە ئاقاری گوندی شکەفتێ گیانی لەدەستداوە.

4- بۆتان باکوور، بەرپرسی بێتەلی گشتی هێزی تایبەتی پەکەکە و هاوکات ئەندامی هێزە تایبەتەکانیش بوو، لە بەهاری ساڵی 2023 لە گردی ئامێدی گیانی لەدەستداوە.

5- ئاندۆق عەفرین سەرۆکی گرووپی شەڕ و ئەندامی هێزی تایبەتی پەکەکە بوو، لە بەهاری ساڵی 2023 لە گردی ئامێدی گیانی لەدەستداوە.

6- جوان مێردین، بەرپرسی بڕیارگە و هاوکات ئەندامی هێزە تایبەتەکان بوو، لە بواری تەقەمەنیدا پسپۆڕ بوو، لە بەهاری ساڵی 2023 لە گردی ئامێدی گیانی لەدەستداوە.

7- ئەدیسا عاموودا، پسپۆڕی بواری چەکی قورسەکان، لە هاوینی ساڵی 2023دا لە گردی جۆدی لە پشت گوندی ڕەشاڤەی سەر بە دەڤەری نهێلیان گیانی لەدەستداوە.

8- دژوارئامەد، بەرپرسی تیم و شارەزای بواری بەکارهێنانی چەکی نیشانەشکێن بوو، لە هاوینی ساڵی 2023دا لە گردی ناڤێن ـ چیای مەتینا گیانی لەدەستداوە.

9- مەسکەن نسێبین، لە هاوینی ساڵی 2023دا لە چیای مەتینا گیانی لەدەستداوە.

10- ئازادی کۆبانێ، پاسەوانی تایبەتی بێریتان تارامە، بەرپرسی ئەیالەتی مەتینای پەکەکە بوو، لە هاوینی 2023دا لە چیای مەتینا گیانی لەدەستداوە.

11- حوسێن باکوور، ئەندامی هێزە تایبەتەکان بوو، لە مانگی 12/2023 لە گردی ئامێدی گیانی لەدەستداوە.

12- وەلات تاتوان، بەرپرسی گرووپی جەنگ بوو، لە مانگی 12/2023 لە گردی ئامێدی گیانی لەدەستداوە.

13- هەڵمەت دێرەلۆک، لە ساڵی 2023دا لە گردی ئامێدی گیانی لەدەستدا و پەکەکە لە 25/12/2023دا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەی بڵاو کردەوە.

14- سەرخوەبوون سەرحەد، بەرپرسی بڕیارگەی هێزە تایبەتەکان بوو، لە بەهاری ساڵی 2024دا لە گردی ئامێدی گیانی لەدەستداوە.

15- خەبات عەرەب، ئەندامی هێزە تایبەتەکانی پەکەکە بوو، لە بەهاری ساڵی 2024 لە گردی ئامێدی گیانی لەدەستداوە.

16- ئەڤین باکوور، ئەندامی هێزە تایبەتەکان لە بەهاری ساڵی 2024 لە گردی ئامێدی گیانی لەدەستداوە.

17- هەولێر ڕۆژهەڵات، جێگری بەرپرسی گرووپی جەنگ بوو، لە بەهاری ساڵی 2024 لە گردی ئامێدی گیانی لەدەستداوە.

18- جانشێر عەفرین، بەرپرسی گرووپی جەنگ بوو، لە بەهاری ساڵی 2024 لە گردی ئامێدی گیانی لەدەستداوە.

پوستێن ھەمان بەش