وەدات حوسێن بەهۆی ئەوەوە نەکوژرا کە پەکەکەیی و ڕۆژنامەنووس بوو، بەڵکوو لەبەر ئەوە کوژرا کە سەر بە پەدەکە بوو.
ڕۆژنامەنووس وەدات حوسێن لە 13ی تەباخی 2016دا لە شاری دهۆک کوژرا. ماوەی 8 ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕ بووە. کوشتنی وەدات حوسێن ڕووداوێک بوو کە لەلایەن پەکەکە و ئەو کەسانەی دەیانویست حکومەتی هەولێر تێکبدەن و پەدەکە وەکوو دژە دیموکراسی پیشان بدەن، ئیستغلال کرا. ساڵانە لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوەکەی وەدات حوسێندا پەیوەندی بە بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە دەکرا و لەسەر گۆڕەکەیدا گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوە دەچوو. بەو پێیەی خەڵک نەیانتوانی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بکەن، هەوڵدرا ڕووداوەکە وەکوو فایلی “ڕۆژنامەنووسێک کە لەسەر ڕەخنەگرتن لە حکومەت کوژراوە”، پێناسە بکرێت.
کاتێک بنەماڵەی وەدات حوسێن بینیان کوشتنی کوڕەکەیان ئیستیغلال دەکرێت، لە مانگی تەباخی 2023دا پەیامێکیان بڵاوکردەوە و گوتیان “ئێمە و تەرمی کوڕەکەمان لە ئارامیدا بهێڵن، ئێمە قبووڵ ناکەین کە کوژرانی کوڕەکەمان ببێتە ئامرازێکی شانۆی سیاسی”.
لە دەوری ناوی وەدات حوسێن، تۆڕێک دروستکرا و ئەمەش گۆڕا بۆ مژارێکی مافەکانی مرۆڤ کە تا ڕادەیەکی زۆر گەورەیی ڕاستەقینەی کێشەکەی شاردەوە. بەڵام ئەم ڕووداوە ناکۆکی نێوان ڕۆژنامەنووسان و حکومەت نەبوو. ڕووداوەکە جینایەتێک بوو کە لە لایەن یەکینەکانی ئیستیخباراتی مەتینای پەکەکەوە ئەنجامدرا کە زۆرترین ئیستیسماریان بە پرسی وەدات حوسێنەوە کرد.
وەدات حوسێن کێیە؟
وەدات حوسێن لە ساڵی 1988 لە شاری گەڤەر لەدایکبووە. ئەو خێزانە بەڕەچەڵەک خەڵکی دهۆکن و لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە پەیوەندییان بە بزووتنەوەی بارزانییەوە کردووە. هەروەها لە ساڵی 1974دا لە نێو ڕیزەکانی پەدەکەدا بەشدارییان لە شۆڕشی گوڵاندا کردووە. ساڵی 1975 لەگەڵ پەیمانی جەزائیر، کاتێک بنەماڵەکانی پەدەکە بەهۆی هەڕەشەکانی ڕژێمی سەدام باشووری کوردستانیان بەجێهێشت، باوکی وەداتیش ڕووی لە گەڤەر کرد. لە ساڵی 1992دا کە کورد دەسەڵاتێکی خۆسەریی لە باشووری کوردستان بەدەستهێنا، گەڕانەوە بۆ سەر خاک و زێدی خۆیان. وەدات لە دهۆک گەورە بووە و خوێندنی تەواو کردووە. وەداتیش هاوشێوەی بنەماڵەکەی کەسێکی نزیک لە کولتوور و سیاسەتی پەدەکە بوو. ئەم وەداتە کە کەسێکی هەژار و ئارام و بێ زیان بوو، حەزی لە سینەما و شانۆ و ڕۆشنبیری و کاری میدیایی بوو. وەدات کە کەسێکی مسکین و ئارام و بێ زەرەر بوو، حەزی لە سینەما و شانۆ و چاند و چالاکی میدیایی هەبوو. ساڵێک پێش کوژرانەکەی، لە دامەزراوەیەکی فەرهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دەستی بە کارکردن کردبوو و دەیهەویست لە کاری کامێرامانیدا خۆی پێشبخات.
وەدات چۆن پەکەکەی ناسی؟
هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەساڵی 2014دا کاریگەریی خۆی هەبوو. لەو کاتەدا پارتی دیموکراتی کوردستان بە باوەڕ بە یەکگرتوویی نەتەوەیی کورد، ڕێگەی بە هەموو بزووتنەوەکانی کوردستان دا کە سوود لە دەرفەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرن. هەروەها بەشێک لە کادیرانی پەکەکە لە دهۆک کاریان دەکرد و دەستیان بە خەڵکی شارەکە ڕادەگەیشت. لەم ماوەیەدا وەدات لەگەڵ چەند ئەندامێکی پەکەکە کە چالاکی لاوانیان بەڕێوە دەبرد، کۆدەبێتەوە. وەدات ناسنامەی پەدەکە بوونی خۆی دەپارێزێت، بەڵام لەگەڵ ئەو گرووپەی لاوانی پەکەکەشدا تێکەڵ دەبێت.
بە تایبەتی کەسێکی گوماناوی بە ناوی “تاگۆر زەردەشت” هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وەدات و پەکەکە دەدات. کۆمیتەی لاوانی پەکەکە داوا لە وەدات دەکات کە لەگەڵ ئەواندا کار بکات و پێی دەڵین ئەگەر ئەو هەواڵیان بۆ ئامادە بکات و وەکوو هەواڵساز کاریان لەگەڵدا بکات ئەوا بۆ هەر هەواڵێک کە وێنەی لەگەڵدا بێت، بڕی 15 هەزار دیناری عێراقی (7 دۆلار)ی پێدەدرێت.
وەدات حوسێن بە بێ ئامانجی سیاسی، بە هەستێکی پاک و نیشتمانپەروەرانە و خۆشەویستی خۆی بۆ کاری کامێرامانیەکەی، پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئە گەنجانە درێژە پێدەدات.
وەدات حوسێن هەرگیز ناتوانێت ببێتە پەیامنێری ڕۆژنیوز، لە ڕاستیدا ئەو ڕۆژنامەنووسیش نەبوو. ئەو گەنجێک بوو لە خەیاڵی خۆیدا دەژیا. لە ڕاستیدا لە ڕۆژانی سەرەتای ڕووداوەکەدا، میدیاکانی پەکەکە گوتیان وەدات حوسێن بەم دواییانە دەستی بە کارکردن لەگەڵ ئێمە کردووە. دوای کوژرانی وەدات، میدیاکانی پەکەکە ئیدیعای ئەوەیان کرد کە وەدات پەیامنێری ڕۆژنیو بووە.
پەکەکە بۆچی وەدات حوسێنی کوشت؟
لە دوای ساڵی 2014، یەکینەکانی ئیستیخباراتی هەپەگە و گرووپەکانی دیکە لە ژێر ناوی پەچەدەکە بە شێوەیەکی هەماهەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆکدا جموجووڵ دەکەن. کارمەندانی سیاسی خەڵکی مەدەنی بە ئیستیخباراتی هەپەگە ئاشنا دەکەن و هانیان دەدەن بۆ ئەوەی تێکەڵ بە چالاکییە هەواڵگرییەکان ببن.
لە نەورۆزی 2015دا وەدات حوسێن لەلایەن چالاکانی پەکەکەوە دەبرێتە یەکەی هەواڵگری پەکەکە لە مەتینا و پێشنیاری ئەنجامدانی چەند کارێکی پێدەکریت. وەدات حوسێن باس لەوە دەکات کە نایهەوێت لە دەرەوەی چالاکی میدیایی هیچ کارێکی دیکە بکات.
دوای ماوەیەک بەشێک لە گەریلاکانی باکووری کوردستانی پەکەکە لە دهۆک، بەهۆی کارە نایاساییەکانیانەوە بە فەرمانی دادگا دەستگیر کران. هەروەها دەست بەسەر هەندێک چەکدا گیرا کە پەکەکە ویستبووی لە ناو شاری دهۆکدا دابەشی بکات. ئیستیخباراتی پەکەکە بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت کە توانیبێتی ئیخباریی ئەو گەریلا و چەکانەی کردبێت و دواجار بڕیار دەدات ئەو کەسەی ئەو زانیارییانەی داوە “وەدات حوسێن”ـە. لە ئەنجامدا وەدات حوسێن لەلایەن پەکەکەوە بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە سیخوڕی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
سیناریۆ ئامادەیە: وەدات لە دامەزراوەی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات. هەروەها بنەماڵەکەی و بە تایبەتی براکانی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانن. لە نەورۆزدا، وەدات حوسێن چەند جارێک سەردانی باکووری کوردستانی کردووە و لە ڕوانگەی پەکەکەوە، ئەو سەردانانە جێگای پرسیارن کە پارەی ئەم سەفەرانەی لە کوێوە دەستکەوتووە. پەکەکە دەڵێت وەدات ئاژانی پەدەکەیە و لەلایەن ئەوانەوە نێردراوە، هەربۆیە بڕیاری دەدات بیکوژێت.
بڕیارەکە هی ئیستیخباراتی هەپەگەیە؛ یەکەکانی ئیستیخباراتی پەکەکە لە زاخۆ و مەتینا بڕیاری کوشتنی وەدات دەدەن.
بەشێک لە گەریلاکانیباکوری کوردستانی پەکەکە لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک بانگ لە وەدات حوسێن دەکەن. وەدات نەڕفێندرا، وەدات سواری ئۆتۆمبێلی ئەو کەسانە بوو کە وەکوو هاوڕێی خۆی سەیری دەکردن و لەوێ بە سیخوڕی تۆمەتبار کرا و دواتر ئەشکەنجە درا و کوژرا.
سەرۆک بارزانی و پەدەکە موداخەلەی ڕووداوی کوشتنی “وەدات حوسێن”یان کرد
دوای ئەوەی کە وەدات حوسێن کوژرا، محەمەد عەلی یاسین، وتەبێژی فراکسیۆنی پەدەکە لە پارلمان، کوشتنی ڕۆژنامەنووس وەدات حوسێنی شەرمەزار کرد و گوتی: “سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری وەدات حوسێن دەکەم. ئەو ڕووداوە ئێمەی غەمگین کرد. ئەم ڕووداوە ڕووداوێکی مەترسیدارە. پێویستە دەستبەجێ تاوانباران بگیرێن و سزا بدرێن”.
لە درێژەی پرسە و سەرەخۆشیەکەدا، سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی، لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە بنەماڵەی وەدات حوسێنەوە کرد و وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی، ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە دەکەین.
وەدات حوسێن هیچ کێشەیەکی لەگەڵ پەدەکە نەبوو
میدیاکانی پەکەکە وایان پیشاندا کە لە ساڵانی ڕابردوودا وەدات حوسێن بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵ لە دژی پەدەکە، کوژراوە و باسیان لەوە کرد کە گۆیا وەدات چەندین جار لەلایەن دەزگاکانی ئاسایشی پەدەکەوە هەڕەشەی لێکراوە. بەڵام هەرگیز دۆخێکی لەو شێوەیە ئەسڵ و ئەساسی نەبووە. وەدات حوسێن ئەندامی پەدەکە بوو. هیچکات هەواڵی سیاسیی بۆ ڕۆژنیوز ئامادە نەکردووە و هەرگیز هەڕەشەی لێ نەکراوە و پێشتریش وەک فەرمانبەر بە مووچەیەکی دیاریکراو لە دامەزراوەیەکەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کاری دەکرد.
وەدات حوسێن بەهۆی ئەوەوە نەکوژرا کە پەکەکەیی و ڕۆژنامەنووس بوو، بەڵکوو لەبەر ئەوە کوژرا کە سەر بە بنەماڵەیەکی پەدەکە بوو.
ئەو کەسانەی تەقەیان لە وەدات کرد، ئەندامانی هەواڵگریی پەکەکە بوون و لەبەر ئەوەی کە ئەو کەسانە دوای ڕووداوەکە یەکسەر چوونەتە مەتینا، ڕووداوەکە ڕوون نەبووەتەوە. بەڵام کادیرانی دهۆکی پەکەکە و کامەران بەرواری کە یەکێکە لە کەسایەتییە گرنگەکانی پەکەکە، باش دەزانن ئەو ڕووداوە لەلایەن پەکەکەوە ئەنجامدراوە.
ڕووداوی وەدات حوسێن بوو بە دەروازەی قازانجکردن بۆ پەکەکە
بنەماڵەی وەدات حوسێن لە ساڵی 2023دا نامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوایان کرد کە ئەو ڕووداوە ئیستیغلال نەکرێت. بەڵام لە لایەکی دیکەوە میدیای پەکەکە و بەناو ئۆپۆزسیۆن لە دهۆک ئەم ڕووداوەیان کردووە بە سەرچاوەی داهات بۆخۆیان.
کەسانێک وەک تاگۆر زەردەشت و ئومێد بەرۆشکی، خۆیان لە پشت ئەم ڕووداوەوە شاردۆتەوە و بە وەرگرتنی پارە لە حیزبەکانی سلێمانی ژیانی خۆیان بنیاتناوە.
کوشتنی وەدات حوسێن یەکێکە لە دۆسیە تاریکەکانی پەکەکە
خەڵکی دهۆک و دەوروبەری وەدات حوسێن زۆر باش دەزانن کە هێزەکانی هەرێمی کوردستان لە پشت ئەو کوشتنەوە نین. بەڵام پەکەکە لە کوشتنی وەدات حوسێندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا. وەدات حوسێن یەکەم کەس نییە کە پەکەکە بکوژێت و دواتر خۆی بە بێتاوان پیشان بدات. یەکەم بەڕێوەبەر کە لەلایەن پەکەکەوە کوژرا، حەقی قەرار بوو. دواتریش هەتا ئەمڕۆ پەکەکە دەیان بەڕێوەبەر و گەریلای خۆی کوشتووە. لە ساڵی 2002دا پەکەکە بۆخۆی “گوڵان گارزان” (فیلیز یەرلیکایا)ی ئەندامی تایبەتی خۆی خنکاند و دواتر گوتی کە پۆلیسە پەیوەندیدارەکانی یەنەکە ئەمەیان کردووە و ئێستاکەش هەموو ساڵێک یادی گوڵان گارزان دەکەنەوە. پەکەکە “ناسر تۆپال” (فاروق بۆزکورت)ی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و کەسێک کە بۆ ماوی 24 ساڵ خەباتی بۆ پەکەکە کرد، بە بڕیاری کۆنسەی سەرۆکایەتی کوشت و پاشان پەکەکە لە ساڵی 2017دا هەواڵی کۆچی دوایی ناسری ڕاگەیاند.
پڕ ڕوونە کاتێک کە پەکەکە بۆخۆی فەرماندە و گەریلا و ئەندامانی خۆی بکوژێت، کەواتە چۆن وەدات حوسێن ناکوژێت. پەکەکە هیچ ڕەحم و ویژدانێکی نیە، و هەر کارێک کە بزانێ لە بەرژەوەندیی حیزبەکەیدایا ئەنجامی دەدات. وەدات حوسێن تەنیا یەکێکە لەو ناوانەی کە لە دۆسیەی ڕووادوە بکەرنادیارەکانی 40 ساڵەی پەکەکەدان. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، کوشتنی وەدات حوسێن تەنیا کوشتنی ڕۆژنامەنووسێک نییە، بەڵکوو هاوکات ڕێبازی تیرۆریزمی پەکەکەشە.