وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا جەخت لە بەردەوامیی هێرشەکانی دەکاتەوە.
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە ماوەی 4 ڕۆژی ڕابردوودا 27 گەریلای پەکەکە کروانەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتەدا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 4 ڕۆژی ڕابردوودا 27 گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکدا هاتووە:
لە ڕێکەوتی 2ی ئەیلولی 2024 لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ، گارە، خواکورک، قەندیل و ئاسۆس، بە پێی بەراوردە بەراییەکان، لانیکەم 20 گەریلای پەکەکە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیەکاندا کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە. لە ناوچەکدا هێرشەکان بەردەوام دەبن.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەی خوکورک 7 گەریلای دیکە کراونەتە ئامانج و بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدانی گەریلاکانی پەکەکە لەماوەی 4 ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتۆتە 27 کەس.