سەرلەبەیانیی ئەمرۆ پێنجشەممە، 12-09-2024، مەسعود پزیکشیان، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
وا بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان؛ سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێڕان لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ ببێتەوە.
نزیکەی کاتژمێر 08:15 خولەکی بەیانیی ئەمرۆ پێنجشەممە، 12-09-2024، مەسعود پزیکشیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ کرا.
دوێنێ چوارشەممە، 11-09-2024، پزیکیشیان گەیشتە بەغدا و بە جیا لەگەڵ د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی حکوومی و حزبیی عێراق کۆ بووەوە.