یەنەکە و پەکەکە دوو ڕێکخراون کە خیانەتەکەیان لە سەدەی بیستەمدا گواستووەتەوە بۆ سەدەی بیست و یەک.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکە ناکۆکەکەی یەنەکە، لە میتینگەکانی هەڵبژاردنی یەنەکەدا وەکوو تیکتۆکەرێکی سەرسەری خۆی بە چەپ و ڕاستدا هەڵدەدات و وتار پێشکەش دەکات. لە ناوەڕۆکی وتارەکانی بافڵدا هیچ پڕۆژەیەکی یەنەکە بۆ ئاوەدانی و هیچ پرۆژەیەکی کۆمەڵایەتی و ئابووری و هتد… نابیندرێت. تاکە دەسەڵاتێک کە بافڵ تاڵەبانی بۆخۆی کردوویەتی بە ئامانج، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ـەیە و تاکە بەڵێنێکیش کە دەیدات “ڕووخاندنی پەدەکە”یە.
فکری پڕۆژەی “لەناوبردنی پەدەکە” هی بافڵ تاڵەبانی نییە. لەم پرۆژە زۆر کۆنەدا “ئیبراهیم ئەحمەد”ی باپیری بافڵیش هەمان بەڵێنی بە حکومەتی عێراق و حکومەتی ئێران و تەنانەت بە بەریتانیاش دابوو، بەڵام بێگومان سەرنەکەوت. ئەم پرۆسەی مێژوویەکی زۆر درێژی هەیە، پێویست ناکات زۆری لەسەر بڕۆین. بافڵ تاڵەبانی وەک سەرسەریەکانی تیک ـ تۆک و گوێلکی شێت، جووتەی هاویشت و کەفی چەراند و قسەکانی فڕێدایە بەر پێی پەکەکە.
میدیاکانی پەکەکە دوای نەخست و یەکسەر ڕۆژنامەی “یەنی یاشام”ی پەکەکە کە لە تورکیا دەردەچێت و تاکە ئەرکی پڕوپاگەندەیە لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان، قسەکانی بافڵ تاڵەبانیی سەبارەت بە پەدەکە، “خاکفرۆشەکان دەنێرینەوە” لە مانشێتەکەیدا بڵاوکردەوە و بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە قسەکانی بافڵیان دووبارە کردەوە. بەڵێ شتێک هەیە پێی دەوترێت بێ ئەدەبی و لە سیاسەتیشدا بوونی هەیە. فەڕەنسیەکان پەندیکیان هەیە کە دەڵێن: “ئەگەر بە دز ناوی نەبەیت، دز دێت و وانەی ئەخلاقت پێدەدات”. ئەم پەندە لە کەسایەتی پەکەکە و یەنەکەدا ڕەنگی داوەتەوە. بەرەی “پەکەکە ـ یەنەکە” کە هەردووکیان “خاکفرۆش ـ خەڵک فرۆش ـ و خۆفرۆش”ن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێشەرمتر و بێ حەیاتر دەبن و دەڵێن “هەرچەندە کەس تف لە ڕوخسارمان ناکات و پێمان ناڵێت خائینن، کەواتە ئێوە خاک و خەڵک و خۆتان دەفرۆشن”.
هەردوو لایەن خاک دەفرۆشن و مرۆڤ دەفرۆشن و خۆشیان دەفرۆشن. ئێمە ئەم قسانە لەبەر ئەو جووتەهاویشتنانەی گوێلکەکەی ناو گاڕان (بافڵ) ناڵێین، بەڵکوو بە بەڵگەی مێژووییەوە ئەمە دەڵێین. یەک بوست خاکی ئەم نیشتمانە نیە کە پەدەکە بە دوژمنی فرۆشتبێت. لە باشووری کوردستان هەر بستە خاکێک کە فرۆشرابێت، یان لەلایەن یەنەکەوە فرۆشراوە یان لەلایەن پەکەکەوە. یەنەکە و پەکەکە بوون کە کەرکوکیان فرۆشت. ئەوەی کە کەرکوکی فرۆشت، شەخسی بافڵ تاڵەبانی بوو. کاتێک کەرکوک فرۆشرا، لە تەلەفزیۆن دەرکەوت و بێ شەرمانە گوتی: “نەک من، هەموو بەڕێوەبەرایەتی یەنەکە بەڵگەنامەی فرۆشتنی کەرکوکیان واژۆ کرد”. بافڵ بە نهێنی گەرمیان و خانەقینی ڕادەستی ئێران و حەشدی شەعبی کرد.
ئەگەر بمانەوێت لەسەر خاکفرۆشیی پەکەکە بنووسین، ئەوا لیستی ناوی ئەو شاخ و دۆڵانەی کە پەکەکە بە داگیرکەرانی فرۆشتوون، لەو کۆمپیوتەرەی کە ئەم دەقەی لەسەر دەنووسم، هەتا دوورگەی ئیمرالی درێژ دەبێتەوە. هەموو ئەو ناوچانەی باشووری کوردستان کە لەلایەن تورکیاوە داگیر کراوە، لە کۆنترۆڵی پەکەکەدا بوو. لە هیچکام لەو شوێنانەی کە تورکیا داگیری کردوون، پەدەکە حزووری نەبووە. پارتی دیموکراتی کورستان (پەدەکە) ویستی لوتکەی مەتینا نەکەوێتە دەستی دەوڵەتی تورک، بەڵام پەکەکە 5 پێشمەرگەی شەهید کرد. ئێستاکەش جگە لەو لووتکانەی کە هێزی پێشمەرگە بە خوێنی خۆی کۆنترۆڵی کردوون، هیچ جێگایەکیان بە کورد نەداوە. پەکەکە خاکی باشووری کوردستانی بە تورکیا فرۆشت. پەکەکە نێروە و ڕێکانی بە تورکیا فرۆشت، بەرواری باڵای فرۆشت، مەتینای فرۆشت. پەکەکە حەفتەنین، خانتور، زاپ، زاگرۆس، ئاڤاشین و خواکورکی بە تورکیا فرۆشت.
پەکەکە ڕۆژئاڤای فرۆشت. بە تەعلیماتی ئیمرالی، عەفرینی فرۆشت، سەرێ کانی و گرێ سپی”ش لەلایەن پەکەکەوە فرۆشران. لە ساڵی 1992دا، ڕەحمەتی وەکیل مستەفایۆف “کۆماری کوردستانی سوور”ی ڕاگەیاند، بەڵام ئۆجەلان ئەویشی بە ئەرمینیا فرۆشت. ڕەحمەتی مستەفایۆف بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە چیرۆکی فرۆشتنی کوردستانی سووری لەلایەن ئۆجەلانەوە بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد.
سەیرکەن، ئەگەر باسی خاکفرۆشیی دەکەن، دەبێ وەکوو ئێمە یەک بە یەک بە بەڵگەنامەوە قسە بکەن. جگە لەوەش میدیاکارانی پەکەکە کە لە ئەوروپان و ناتوانن تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش لە کوردستان بژین، چالاکانی میدیا هاوبەشەکانی “پەکەکە ـ میت” وەک ئێدیتۆری “یەنی یاشام” دەبێ بزانن کە قسە پووچەکانی بافڵ نابێتە بەڵگە بۆ سەلماندنی خاکفرۆشی. خاکفرۆشی چیە و چی نییە، ئێمە لە سەرەوە بە بەڵگەوە دەستنیشانمان کرد.
بەتایبەتیش ئەو پەکەکەییانەی… کە لە بێشەرمیدا ڕیکۆردیان شکاندووە، ئەگەر تۆزقاڵێک شەرمەیان هەبووایە، کاتێک بەدوای خائین و خیانەتکارەکاندا دەگەڕێن، پێویستە سەیری وێنەکانی ئۆجەلان بکەن. چونکە لە سەد ساڵی دوایی مێژووی کورددا، هیچ سەرکردەیەکی دیکەی کورد نییە کە بە کۆلۆنیالیستەکانی گوتبێت: “من بە دڵ و بە گیان خزمەتکاری ئێوەم و دایکی منیش تورکە”. کاتێک گیرا، هەموو ئەو شتانەی هەبوو؛ وەکوو وڵات، حیزب، گەریلا، شەهید، نیشتمانپەروەر و هتد… بەجارێک هەمووی فرۆشت و بۆخۆشی بوو بە نەتەوەپەرستێکی تورک. ئۆجالان خیانەتکارێکە کە لە ساڵانی 1970 بەملاوە لەلایەن کۆلۆنیالیستەکانەوە خوڵقێندراوە و گەورە کراوە.
یەنەکە و پەکەکە دوو ڕێکخراون کە خیانەتەکەیان لە سەدەی بیستەمدا گواستووەتەوە بۆ سەدەی بیست و یەک. خیانەت بۆتە خەسڵەت و کاراکتەری ئەو دوو حزبە. ئەم دوو حیزبە لە مێژووی خۆیاندا هەرگیز بە بێ پشتیوانی داگیرکەران نەبوون. ئەمانە تەنها خاکفرۆش و مرۆڤ فرۆش نین، بەڵکوو “کورد ـ کوژ”یشن. یەنەکە لە مێژووی خۆیدا ئەوەندەی کورد کوشتووە، چارەکێکی ئەوە لە دوژمنەکانی کوردستانی نەکوشتووە. لە حیزبەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران تا پارتەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور، بەردەوام شەڕی ناوخۆیی کردووە. یەنەکە لە چیاکانی قەندیل ئەندامانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی، بە شالۆک و داس پارچە پارچە کردن. پەکەکە لە مێژووی خۆیدا تاقە یەک کادیری بیرۆکراتی دەوڵەتی تورکیای نەکوشتووە، بەڵام هەزاران ئەندامی ڕێکخراوە کوردستانیەکان و سەرکردەی کوردستانی وەک “فەرید ئوزون”ی کوشتووە. لەناو ئەو ڕێکخراوەدا هەزاران سەرکردە و گەریلا و شەڕڤانی وەک سەمیر، ناسر، مەهمەت شەنەر، گوڵان، فای و بە هەزاران کوڕ و کچی لاوی بێتاوانی کوردیان کوشت.
هەڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان “پەدەکە” ئەمەیە: “با گەورەیی هەمیشە لای من بمێنێتەوە، با کورد پەرش و بڵاو نەبن و لەوە زیاتر دابەش نەبن”، بەم شێوەیە، ئەم دوو لایەنە خیانەتکارە وەڵام نادرێنەوە و ناسنامە قێزەونەکەیان ئاشکرا ناکرێت. هەر بۆیە ئێستا ئەم دوو باندە بێ شەرمانە بوونەتە یەک و پەدەکە بە خاکفرۆش ناودەبەن. بەڵام دەبووا لەسەر وێنەی ئەو کەس و لایەنانە بنووسرابا “Wanted” و بە دیوارەکانەوە هەڵواسرابان. دەبووا لەسەر وێنەکانیان نووسرابا “خۆفرۆش – گەلفرۆش و خاکفرۆش”، لەسەر وێنەی ئۆجەلان کە دەیگوت “دەمەوێت خزمەت بە دەوڵەتی خۆم [تورکیا] بکەم” و خۆی و وڵاتەکەی و حزبەکەی فرۆشت، نووسرابا خاکفرۆش. لەسەر وێنەی بەسێ هۆزات کە گوتی: “شنگال خاکی عێراقە”، نووسرابا خاکفرۆش، لەسەر وێنەی جەمیل بایک، کە گوتی “ئێمە نەمانهێشت ئێران داڕمێت”، بنووسرابا خاکفرۆش، لەسەر وێنەی قەرەسو، کە گوتی “کوشتنی پێشمەرگە براکوژی نییە”، نووسرابا خاکفرۆش و کورد-کوژ. دەتواندرێ وشەی خاکفرۆش لەسەر وێنەی مامۆستاکەی بافڵ تاڵەبانی واتە “شاناز ئیبراهیم ئەحمەد” و کەسانی دیکەی هاوشێوەی ئەو بنووسرێت.
ئەم هاوپەیمانییەی “خاکفرۆش – گەل فرۆش – خۆفرۆش”ـانە، یاری بە چارەنووسی چوار پارچەی کوردستانەوە دەکات. دەیانهەوێت هەولێر- دهۆک و شارەکانی دیکەش وەکوو کەرکوک بە عەرەبەکان بفرۆشن. ئەگەر خەڵکی باشوور ئەم بازرگانانەی خاک و شەرەف لەناو سندوقی دەنگداندا بخنکێنن، ئەمە نەک هەر دەبێتە هۆی ئازادیی و ڕزگاری باشوور، بەڵکو ڕزگاریی هەموو کوردستانیشی لێدەکەوێتەوە.