بۆچی خەڵکی کوردستان دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن؟

بۆچی خەڵکی کوردستان دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن؟

گەلی کورد دەزانن “کردەوەکانی پەدەکە گەرەنتی داهاتوویانە”. هەر بۆیە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن…

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی نۆڤەمبەری 2025دا بەڕێوەدەچێت، پڕۆسەکە زۆر هەستیارە. ململانێیەکان بەردەوامن و پێدەچێت کە لە زۆر شوێن بە تایبەت لە ئێران و عێراق، شەڕ بەردەوام بێت. هەربۆیە پێویستە کورد بەشێوەیەکی ستراتژیک بجووڵێتەوە و تەعاموڵ بکات.

ڕاپرسییە گشتییەکان و بانگەشە مەیدانییەکان دەریدەخەن کە پارتی دێموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەم هەڵبژاردنەشدا ژمارەیەکی زۆر دەنگ بەدەست دەهێنێت. بۆچی کورد دەنگ بە پەدەکە دەدات؟ لەبەر دوو هۆکار.

هۆکاری یەکەم لە هەڵوێستەکانی پەدەکەوە سەرچاوە دەگرێت. بێگومان خەڵک سەیری مێژووی پەدەکە دەکەن. بەڵام ئەوان نەک تەنیا لەبەر دڵسۆزی مێژوویی، بەڵکوو بە هۆکاری پراکتیکی ئێستاش، پەدەکەیان پێ باشترە. بۆ نموونە پەدەکە لە دۆخێکدا کە هەموولایەک پەلاماری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیرانی کوردستان “مەسروور بارزانی” دەدا و هەوڵێکی هەمەلایەنە بۆ لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەئارادا بوو، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) شانی دایە ژێر باری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەژێر زەخت و فشاری دەرەکیی وڵاتی ئێران و پەکەکە و میلیشیاکانی ئحەشدی شەعبیدا و تەنانەت بەشێک لە وڵاتە ڕۆژئاڤاییەکانیش و لە ناوخۆش لەژێر زەختی حکوومەتی ناوەندی بەگدا و دادگای باڵای دەستووری و هێزە گەندەڵ و هاوکارە کوردەکانیان، هەموو کەس چاوەڕوان بوو کە حکوومەتی هەرێم تەسلیم ببێت. بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەموو ئەو زەخت و فشارانە نەک هەر تەسلیم نەبوو، بەڵکوو کابینەکەی مەسروور بارزانی:

1ـ شۆڕشێکی کشتوکاڵیی ئەنجامدا.

2ـ چاکسازیی لە سیستەمی بیرۆکراتیکی ناشەفاف و چەقبەستوودا کرد.

3ـ بە پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و کەرتی گەشتوگوزار، جگە لە داهاتی نەوت، سەرچاوەی دیکەی داهاتی بۆ گەلی کورد خوڵقاند.

4ـ بە شێوازی خۆی وەڵامی هێرشە سەربازی و سیاسییەکانی دایەوە و ڕێگری لە هێرشەکان کرد.

5ـ ناسنامەی کوردی لە سەرجەم مەیدانەکانی خەباتدا، پێشخست.

6ـ بە چارەسەر کردنی پێداویستییە سەرەکی و بەرچاوەکانی ژیانی ڕۆژانە وەکوو ئاو، کارەبا، ڕێگاوبان و پێداویستییەکانی دیکە، ئاستی ژیان و خوەشگوزەرانیی گەلی کوردی باشتر کرد.

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ژیر و زیرەکن، ساڵەهای ساڵ شەڕ و دەربەدەرییان کێشاوە و هەم مێژووی خۆیان باش دەزانن و هەمیش بەرژەوەندییەکانی خۆشیان باش دەناسن.

خەڵکی کوردستان ژیانێکی کوردەواری و ئاسوودە و سەربەرزانەیان دەوێت.

گەلی کورد دەزانن “کردەوەکانی پەدەکە گەرەنتی داهاتوویانە”. هەر بۆیە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن…

سەیری هەر شوێنێک بکەیت، دەبینیت کە تاکە ڕکابەری پەدەکە، تەنها خودی خۆیەتی. هەرچەندە ڕەنگە یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) هەوڵی ئەوە بدات خۆی وەک ڕکابەرێک پیشان بدات، بەڵام ئەمە ڕاست نییە. ئامانجی یەنەکە ئەوەیە کە بە پشتیوانی عێراق و حەشدی شەعبی و ئێران، هەبوونی خۆی لە هەڵبژاردنەکاندا بپارێزێت.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا بە هاوار و شکاندنی مایکرۆفۆن هەوڵیدا ڤیزیۆنێک بۆ خۆی دروست بکات. بەڵام شکستی هێنا. ئێستاش دەیهەوێت خۆی وەک کەسێکی عەقڵانی و تێگەیشتوو؛ دیموکرات و لیبڕاڵ؛ نیشتمانپەروەر و کورد؛ پیشان بدات. بەڵام ئەم شتانە لە بافڵ نایەن. چونکە “عەتار تەنها دەتوانی ئەوە بفرۆشێت کە لە توورەکەکەیدا هەیە”.

ئاوێنەی مرۆڤ کردارەکەیەتی، کەس لەسەر بنەمای قسە بڕیار نادات.

ئەوان باسی ئازادی دەکەن، بەڵام لە کردەوەدا لە هۆتێل لالەزار گەنجی کورد دەسووتێنن و کەسانی وەک هاوکار جاف تیرۆر دەکەن.

ئەوان باس لە خزمەتکردنی چوار پارچەی کوردستان دەکەن، بەڵام لە کرداردا پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەستی ڕێژیمی ئێران دەکەنەوە و قودسی کورد-کەرکوکیش ڕادەستی حەشدی شەعبی دەکەن.

ئەوان باسی دیموکراسی دەکەن، بەڵام سیاسەتمەدارانی سلێمانی یان دەستبەسەر دەکرێن، یان پەنا بۆ هەولێر دەبەن.

ئەوان باس لە کۆتایی هێنان بە گەندەڵی دەکەن، بەڵام بافڵ و قوبادی برای لە هەلیکۆپتەرە تایبەتەکانیان دانابەزن. لیستی موڵکەکانیان لە بەریتانیا، بە ئەندازەی مەودای نێوان سلێمانی و تاران درێژە و هەروەها ئەو پارەیەی کە لە گومرگەوە وەریدەگرن دەیخەنە گیرفانی خۆیانەوە.

لەسەر شانۆ بە شیرینی قسە دەکەن، بەڵام لە ناوەڕۆکدا ‘فاشیست’ن. تۆ پێیان دەڵێیت “گەندەڵ” لێێان دەوەشێتەوە، تۆ پێیان دەڵێیت “پیلانگێڕ” لێیان دەوەشێتەوە، تۆ پێیان دەڵێیت “بێوەفا” لێیان دەوەشێتەوە، تۆ پێیان دەڵێیت “ناپاک” لێیان دەوەشێتەوە، تۆ پێیان دەڵێیت “گەمژە” لێیان دەوەشێتەوە، تۆ پێیان دەڵێیت “سیخوڕ”، لێیان دەوەشێتەوە. بەکورتی هەر سیفەتێکی خراپ بدەیتە پاڵ بافڵ، ئەوا لێی دەوەشێتەوە، چونکە کەسێکی بێ ڕامان و بێ پرەنسیپ و بێ شەخسییەتە.

چیمان وت؛ خەڵکی هەرێمی کوردستان زۆر سیاسین. کاتێک بافڵ قسە دەکات، گەمەی پێدەکەن. بەڵام خەڵکی باشووری کوردستان هەرگیز ئایندەی وڵاتەکەیان و شارەکەیان و بنەماڵەکەیان و منداڵەکانیان تەسلیمی بافڵ تاڵەبانی ناکەن. هەر بۆیە خەڵکی هەرێمی کوردستان پشتگیرییەکی ملیۆنی لە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەکەن.

Share

پوستێن ھەمان بەش