بنەماڵەی هاوکار جاف: “ڕێگا نادەین دۆسیەکە دابخرێت و ئەگەر پێویست بکات دەیبەینە دادگای نێودەوڵەتی و بافڵ تاڵەبانی و تیمەکەی لەقاو دەدەین”.
کوشتنی هاوکار جاف ڕووداوێکە کە دەبێ بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان لە زۆر لایەنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و نابێ پشتگوێی بخەن و هەرگیز نابێ ئاسایی بکرێت. ئەو ڕووداوە لە شێوازی خۆیدا، لوتکەی ڕووداوەکانە و زۆرترین خەسڵەتە قێزەونەکانی کۆمەڵگای کوردی وەکوو خیانەت، بێبەختی و دوژمنایەتی یەکتری لەخۆ گرتووە.
سەرلەنوێ دیزایەنەکەردنەوەی یەنەکە
ئەو ڕووداوانەی کە لە ساڵی 2020دا دەستیان پێکردووە و بە ڕووداوی تەمموز ناودەبرێن، لە هاوکار جافەوە تا چەندین کەسی تر بەهۆیانەوە گیانیان لەدەستداوە. ئەگەر تۆزێک بگەڕێینەوە دواوە، دەبینین کە لە دوای ساڵی 2012دا، قۆناخێکی جیاواز لە ناو یەنەکە دەستی پێکرد. دوای ئەو مێژووە، لەگەڵ نەخۆشکەوتنی مام جەلال، لەدەستچوونی یەکڕیزی و یەکگرتوویی ڕێکخراوەیی لەناو یەنەکە دەستی پێکرد و ئێرانیش دەستی بە پێکهێنانی گروپێکی سەرکردایەتی بۆ یەنەکە کرد. ئەوانەی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دونیای سیاسەت دەکەن دەزانن لە دوای ساڵی 2012، ئێران لەهەمەبر ئەو ئەگەرە کە ڕەنگە یەنەکە دوای مام جەلال لەبەر یەک هەلوەشیتەوە، دەستی بە جموجۆڵ کرد. ئێران بەو پێشبینیە کە یەنەکەیەکی لاواز زەمینە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یەکی بەهێز و گەورە دەڕەخسێنێت و نفوزی پەدەکە لە سلێمانی زیاد دەکات، دروستکردنی یەنەیەکی نوێی دەستپێکرد. لە لایەکی دیکەشەوە هەوڵیدا کە پەکەکە بهێنیتە ناوچەکە و لەوێ بەرەیەک لەدژی پەدەکە دروست بکات. لەم سەردەمەدا لاهور جەنگی ناوێک بوو کە پێشکەوت و زەق کرایەوە.
بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد، کە خەزووری جەلال تاڵەبانیشە، ئەم دۆخەیان قبووڵ نەکرد و پرۆسەی تەسفیەکردنی “لاهور جەنگی”یان دەستپێکرد. قۆناخێکی زۆر هۆڤانە و بێ بەزەییانە ئەزموون کرا. لاهور جەنگی و هاوڕێ نزیکەکانی لە یەنەکە دەرکران. ئەم ڕێبازە تاک کەسییەی یەنەکە بووە هۆی ناڕازیبوونی زۆرێک لە کادیرانی یەنەکە و جیابوونەوە لەو حیزبە دەستیپێکرد. هاوکار جاف یەکێک لەو کادیرانە بوو.
هاوکار جاف تەمەنی 41 ساڵ بوو و بۆ ماوەی 20 ساڵی تەواو لە ئاستی باڵادا خزمەتی یەنەکەی کردبوو. لە بەشی ئیستیخباراتی یەنەکە واتە لە “دەزگای زانیاری”دا کاری دەکرد. لە کاتی ئاڵۆزی ناو ڕیزەکانی یەنەکەدا، لەو حیزبە جیابوویەوە و سلێمانیەی بەجێهێشت و لە شاری هەولێر نیشتەجێ بوو. دواتر ئۆتۆمبێلەکەی لە کاتێکدا لەلایەن یەنەکەوە تەقێنرایەوە کە دوو کچە بچووکەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون.
ئاسایشی هەولێر ئەو کەسانەی دەستگیر کرد کە ئۆتۆمبێلەکەی هاوکار جافیان تەقاندەوە. ئەوانەی کە دەستگیر کراون ڕایانگەیاندووە، فەرمانی تیرۆرەکەیان لەلایەن “وەهاب هەڵەبجەی”یەوە پێدراوە کە فەرماندەی هێزەکانی ئیستیخبارات و دژە تیرۆری یەنەکەیە. هەردوو بکوژەکە سزای زیندانی هەتاهەتاییان بۆ بڕاوەتەوە. یەنەکە بەرامبەر بەو دۆخە ناڕەزایی دەربڕی و تەنانەت بۆ ماویەک لە حکومەتی هەرێمیش کشایەوە.
چونکە ئەگەر ئیدارەی هەولێر بەرامبەر بە کوشتنی هاوکار جاف هەڵوێستی وەرنەگرتبا، کوشتنەکان زیاتر دەبوون. تەشهیرکردنی بکوژەکان و بڕیارەکەی دادگا، یەنەکەی وەستاند، ئەگینا تەسفیەکردنی موخالیفان لەناو یەکینەکەدا بەردەوام دەبوو.
یەنەکە زۆری هەوڵدا کە “وەهاب هەڵەبجەیی” پاک بکاتەوە و ب ڕەوانە کردنی وەهاب هەڵەبجەیی بۆ ڕۆژئاڤا، هەوڵیاندا وەک نیشتمانپەروەرێک پیشانی بدەن. مەشقی ساختەیان پێکهێنا و ویستیان وێنەی پێشمەرگەیەکی قارەمانی لێ دروست بکەن. وەهاب هەڵەبجەیی یەکێکە لە ئەندامانی سەرەکی تیمەکەی بافڵ تاڵەبانی و بکوژە. ئێستا ئەوانەی بە چاوی کراوە پارێزگاری لە بکوژەکان دەکەن. ئەوانەی کە تەنها لەبەر ئەوەی کە دژبەریان بوو، ئوتۆمبێلەکەیان لەکاتێکدا تەقاندەوە کە منداڵی تێدا بوو، ئیستا و لە کاتی هەڵبژاردندا بەڵێن دەدەن کە دیموکراسی بهێنن بۆ کوردستان. ئەوانەی هەڤاڵانی خۆیان دەکوژن، ئایا ئەگەر بێنە سەر دەسەڵات، بەڕاستی چی بەسەر خەڵکیدا دەهێنن کە نایانناسن. بافڵ تاڵەبانی و تیمەکەی نەیانتوانی سیستەمێکی باش لە حزبە بچووکەکەیاندا بنیات بنێن. لە نێویاندا دامەزراوەیەکی دیموکراتیک نەماوە. کەسێک بە تاقی تەنها خۆی، میکانیزمی دارایی و ئەمنی و ئۆرگانەکانی ڕاگەیاندنی یەنەکەی بەخۆیەوە بەستۆتەوە و ئەوانەی کە لەبەردەمیدا کڕنۆش نەبەن، تەنانەت بۆ ساتێکیش ناتوانن بچنە ناو ئەم دامەزراوانەوە. یەنەکە بەتەواوی بۆتە سیستەمێکی دیکتاتۆری و هەوڵ دەدرێت سیستەمێکی دیکتاتۆریەتی لەم جۆرە بەسەر خەڵکیشدا بسەپێندرێت. هەموو خاوەنکارەکان باجی نایاساییان بەسەردا سەپێندراوە و ئەوانەیان کە ئەندامی یەنەکە نەبن ناتوانن لە سلێمانی کار بکەن. هەموو داهاتەکانی سلێمانی تاڵان دەکرێت.
سەرەڕای ئەم تابلۆیە ترسناکە، بافڵ تاڵەبانی لە میتینگەکانی هەڵبژاردندا دەڵێت، دەیانەوێت کوردستان بگۆڕن بۆ سیستەمێکی مۆدێرن و دیموکراتیک.
دوێنێ لە شاری سلێمانی خەڵک وێنەی هاوکار جافیان لە هەندێک شوێن بڵاوکردەوە. محەممەد جاف برای هاوکار دەڵێت: ڕێگا نادەین ئەم دۆسیەیە دابخرێت و ئەگەر پێویست بکات ئەم بابەتە دەبەینە دادگای نێودەوڵەتی و بافڵ تاڵەبانی و تیمەکەی لەقاو دەدەین”. زۆرێک لە لایەنەکان دەڵێن، خەڵک لەسەر سندووقەکانی دەنگدان، باشترین وەڵام بە ڕێژیمەکەی بافڵ تاڵەبانی دەدەنەوە.