وەزیری دادی تورکیا: شتێک بە ناوی پرۆسەی ئاشتی لەئارادا نیە!

وەزیری دادی تورکیا: شتێک بە ناوی پرۆسەی ئاشتی لەئارادا نیە!

ئەو پرسیارە کە “ئایا قۆناخێکی نوێی ئاشتی دەست پێدەکات؟” بووەتە یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی ڕۆژەڤی تورکیا و باکوور کوردستان.

یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، شتێک بە ناوی پرۆسەی ئاشتی لەئارادا نیە و گوتی: نیقاشێکی وەها بوونی نیە.

یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە 14/10/2024، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەسەر پرسی ڕۆژ دایەوە و ڕایگەیاند کە هەندێک گۆڕانکاری لە سیستەمی دادگادا دەکرێن.

تونچ سەبارەت بە دەنگۆی “گفتوگۆکانی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی” گوتی: “هیچ نیقاشێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە، ئەم بابەتە تەنها دەنگۆیە”.

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە، لە ڕێکەوتی 1ی ئۆکتۆبەردا ڕۆیشتبووە لای پەرلەمانتارانی دەم پارتی و سڵاوی لێکردبوون. دوای ئەمە ئەو پرسیارە کە “ئایا قۆناخێکی نوێی ئاشتی دەست پێدەکات؟” بوو بە یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی ڕۆژەڤی تورکیا و باکوور کوردستان.

باخچەلی دەستی لەگەڵ تونچەر باکرهان هاوسەرۆکی “پارتی دەم” و سەزائی تەمەلی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم و پەرڤین بوڵدان پەرلەمانتاری وان و سڕ ساکک پەرلەمانتاری ئاگری “پارتی دەم” دابووەوە.

ئەو هەڵوێستەی باخچەلی لە ئێستادا رۆژەڤێکی گەرمە و ئەو پرسیارە دەکرێت کە “ئایا قۆناخێکی نوێی پرۆسەی ئاشتی دەستپێدەکات؟”

پوستێن ھەمان بەش