دەنگۆی ئەوە هەیە کە لە ئەنقەرە ماڵێک بۆ ئۆجەلان ئامادە دەکرێت..!

دەنگۆی ئەوە هەیە کە لە ئەنقەرە ماڵێک بۆ ئۆجەلان ئامادە دەکرێت..!

ئەو عەقڵیەتەی کە بۆ پشتگیریکردن لە پارتی دەم، ڕێگە بە ئەردۆغان دەدات لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، وڵات وێران دەکات.

دوای سڵاوکردنی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە پارلمانتارانی “پارتی دەم” (DEM)، ئەم هەڵوێستە چەندین شرۆڤە و لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت. جگە لەوەش چەندین ئیدیعای دیکەش دێنە ڕۆژەڤ و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

ئۆزتورک یڵماز، سەرۆکی گشتیی پارتی نووژەن، ئیدیعای کرد کە لێدوانەکانی ئەم دواییانەی باخچەلی، ئەردۆغان و نەعمان کورتولموش، بۆ ڕاکێشانی پشتیوانیی “پارتی دەم” بۆ دەستووری نوێ دراون و گوتی: “ئیدیعای ئەوە هەیە کە لە چانکای ئەنقەرە، خانوویەک بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان ئامادە دەکرێت”.

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە لە پەرلەمان سڵاوی لە پارلمانتارانی پارتی دەم (DEM) کرد و دەستی گوشین و قسەی لەگەڵ کردن و دواتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش “بە توندی پشتگیری لەو هەڵوێستەی باخچەلی کرد”، ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی ئەو پرسیارە، کە”ئایا قۆناخێکی نوێی پرۆسەی چارەسەری لە ڕۆژەڤی سیاسیدایە؟”

لە ڕۆژەڤی سیاسیدا وەزیرەکانی حکومەت لێدوانی ڕوون نادەن و لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئیدیعای زۆر دەخرێنەڕوو.

ئۆزتورک یڵماز، سەرۆکی پارتی نووژەن و کونسوڵی پێشووی تورکیا، ڕایگەیاند ئیدیعا و دەنگۆی ئەوە هەیە کە لە چانکایا لە ئەنقەرە خانوویەک بۆ ئۆجەلان ئامادە دەکرێت کە ئێستا لە زیندانی ئیمرالیدایە.

لێدوانەکەی ئۆزتورک یڵماز لە ئەکاونتی شەخسیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (X)دا بەم شێوەیەیە: “لە چانکایا دەنگۆی ئەوە هەیە کە خانوویەک بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئامادە دەکرێت. دەوترێت لە زیندانی ماڵەوەدا دەستبەسەر دەکرێت. لەم خاڵەدا دەردەکەوێت کە هەموو قسەکانی ئەم دواییانەی کەسانی وەک دەوڵەت باخچەلی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و نەعمان کورتولموش، بە شێوەیەکی هەماهەنگ و ئاگاهانە کراون و ئامانجی سەرەکی دانانی بەردی بناغەی دەستووری نوێیە بۆ ئەردۆغان.

ئەو عەقڵیەتەی کە بۆ پشتگیریکردن لە پارتی دەم، ڕێگە بە ئەردۆغان دەدات لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، وڵات وێران دەکات.

ئۆزتورک دەڵێت: “لێکۆڵینەوە لەم دەنگۆیە دەکەین. بۆیە ئێستا من وەک ئیدیعایەک و دەنگۆیەک دەیڵێم. ئەگەر ڕاست بێت ئەمە شەرمەزاری و خیانەتە. ئەوە بزانن کە ئێمە زۆرترین دژایەتی ئەم کارە دەکەین!”

پوستێن ھەمان بەش