لە ماوەی 4 ڕۆژی ڕابردوودا، ڕووسیا 27 جار شاری ئیدلبی بۆردومان کردووە.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا 10 کەس کوژراون و 32 کەسیش بریندار بوون.
سوریا بۆ ئەوەی ناوچەکان لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان دەربهێنێت، ڕووی لە ئیدلیب کردەوە و لەم دواییانەشدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا ئیدلیبیان بە سەختی بۆردومان دەکەن.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، 3 فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا کە لە فڕۆکەخانەی “حمەیمین”ی لازقیەوە فڕیبوون، لە گوندەوارەکاندا کارگەکانی کەرەستە، دارتاشی و کارگەیەکی گوشینی زەیتوونیان بوردومان کرد.
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر)، لە ئەنجامی بوردومانەکەدا 10 کەس کوژراون و 32 کەسیش برینداربوون کە 14یان منداڵن.
شایانی باسە لە ماوەی 4 ڕۆژی ڕابردوودا، ڕووسیا 27 جار شاری ئیدلبی بۆردومان کردووە.
ڕووسیا، تورکیا و ئێران لە کۆبوونەوەی ئاستانا لە ساڵی 2017، بڕیاریان داوە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی سووریادا، 4 “ناوچەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزی” دابمەزرێنن.
دەوڵەتی سوریا و میلیشیاکانی ئێران و ڕووسیا لە هێرشەکانیان بەردەوامن و لە کۆی چوار ناوچەکە توانیویانە کۆنترۆڵی 3 ناوچە بگرنە دەست و لە ئێستادا بەرەو ئیدلب دەڕۆن.