5 ئەفسەری ڕووسی و سووری لە دێرەزوور کوژران

5 ئەفسەری ڕووسی و سووری لە دێرەزوور کوژران

ڕۆژی یەکشەممە هێزەکانی هاوپەیمانان فڕۆکەخانەی سەربازیی دێرەزووریان کردە ئامانج کە هێزەکانی ڕێژیمی سووریا و میلیشیاکانی ئێرانی لێیە.

لەئەنجامی تۆپبارانکردنی دێروزووردا، 7 کەس کوژران کە 2 ئەفسەری ڕووسی و 3 ئەفسەری سوپای سوریا لەناو کوژراوەکاندا بوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو بەشێک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریا لە دێرەزوور، لەلایەن هێزێکی نەناسراوەوە تۆپباران کراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەکە، لەئەنجامی تۆپبارانەکەدا، 2 ئەفسەری ڕووسی و 3 ئەفسەری سوپای سوریا و 2 چەکداری نەناسراو کوژراون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕژێمی سوریا و میلیشیاکانی ئێراندایە و هەتا ئێستا سەرچوەی تۆپبارانەکە نەزانراوە.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەش کردووە: “هێرشەکە هاوکات بووە لەگەڵ گەشتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بۆردومان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە کە لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە گوندەوارەکانی باکوری دێرەزوور جێگیر بوون”.

شایانی باسە ڕۆژی ڕابردووش، هێزەکانی هاوپەیمانان فڕۆکەخانەی سەربازیی دێرەزووریان کردە ئامانج کە هێزەکانی ڕێژیمی سووریا و میلیشیاکانی ئێرانی لێیە. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانییەکانی هێرشەکە بڵاو نەکراوەتەوە.

پوستێن ھەمان بەش