ئەو سایکۆلۆژیایەی لە پشت دۆستایەتی پەکەکە و بافڵ تاڵەبانیدا شاراوەتەوە چییە؟

ئەو سایکۆلۆژیایەی لە پشت دۆستایەتی پەکەکە و بافڵ تاڵەبانیدا شاراوەتەوە چییە؟

پەکەکە لەڕاستیدا پشتگیری لە حکوومەتی ناوەندیی بەغدا و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەکات.

ماوەی بانگەشەی فەرمی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهات. هەڵبژاردنەکە یەک دوو ڕۆژی دیکە بەڕێوە دەچێت. بێگومان ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنە زۆر لایەنی هەیە کە دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.

لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، لە ڕاستیدا هاوپەیمانییەک لە دژی پەدەکە هەبوو. واتە کەس دژی یەک نەبوو، بەڵام هەمووان دژی پەدەکە بوون. ڕوونە کە هاوپەیمانی دژ بە پەدەکە، بەشێک لە ئەجێندای هێزە داگیرکەرەکانی ناوچەکەیە (ئێمە تەنها باسی ئێران و عێراق ناکەین، بەڵکوو باسی تورکیاش دەکەین).

بەڵام، مەسەلە سەرەکییەکە کە دەمانهەوێت باسی بکەین ئەوەیە کە پەکەکە هەڵبژاردن وەک بابەتێکی مانەوەی خۆی دەبینێت و بە ئاشکرا پشتیوانی لە یەنەکە دەکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​میدیاکان و کادیرەکانیان وەک لایەنگری بافڵ تاڵەبانی ئەرکدار کراون. ئامەد دیجلە و عەزیز کۆیلووۆغلو هەوڵیاندا کە بناخەیەکی تیۆریک بۆ ئەمە دروست بکەن. بەمەشەوە نەوەستان و ئەندامانی پەیەدە بە ئاشکرا داوای دەنگدان بە یەنەکە دەکەن. بەمەس ڕازی نەبوون و کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا و بەشیوەی شەرمێونانە گوتی: “دەنگ بە یەنەکە بدەن و وریا بن دەنگ بە پەدەکە نەدەن”.

لە ڕاستیدا ئەو حزبەی کە پەکەکە لە هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانی دەکات تەنها یەنەکە نییە، بەڵکو پەکەکە لەڕاستیدا پشتگیری لە حکوومەتی ناوەندیی بەغدا و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەکات. پەکەکە حکوومەتێکی بەهێز لە هەولێر وەک بەربەست بۆخۆی دەبینێت. سیستمە تاریکەکانی وەک سلێمانی کە بەشێوەی مافیا بەڕێوەدەبرێن و کەسێک دەتوانێت هەموو شتێک لەناوببات، دەرفەت بە پەکەکە دەدات تا چالاکییە نایاساییەکانی خۆی ئەنجام بدات. بۆیە ئامانجی سیاسی پەکەکە ئەوەیە پێگەی ئێران کە پەکەکەش لە ئەجێندای ئەودا جگەی گرتووە، لە عێراق بەهێزتر بکات و بەغداش لە هەولێر بەهێزتر بێت. بەم شێوەیە مەیدانی جموجۆڵ بۆ پەکەکە لەبار دەبێت.

بێگومان زۆر لایەنی تەشکیلاتی و ئایدیۆلۆژیک و سیاسی لە پشت پاڵپشتیەکەی پەکەکە بۆ یەنەکە بوونیان هەیە. بەڵام ئەم پاڵپشتیە، لایەنێکی سایکۆلۆژیکیشی هەیە. لە ڕاستیدا کەسێکی وەکوو بافڵ تاڵەبانی، ڕووی سەرجەم سەرۆک و بەریوەبەرانی پەکەکەی سپی کردووە و پاکی کردوونەتەوە…

دەگوترێ “تاوانەکان چەندە زیاتر بڵاوبکرێنەوە، بەو ڕادەیە مەعسووم دەبن”. لە ڕاستیدا پەکەکە دەیهەوێت بە بڵاوکردنەوەی ئەو تاوانانەی کە تێوەگلاوە، ڕاستییەکان پەردەپۆش بکات. بۆ نمونە پەکەکە دەیهەوێ کەسێکی وەک بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆک ببیندرێت بۆ ئەوەی خیانەتەکانی سەرۆکەکەی خۆی پێ بشارێتەوە. هەموو ئەم کادیرانەی پەکەکە دروشمی “سەرۆک ئاپۆ، ڕێبەر ئاپۆ” دەڵێنەوە، باس لەوە دەکەن کە بیرۆکەکانی ئۆجەلان، هەموو جیهان ڕزگار دەکات. بەڵام کاتێک لێیان دەپرسین بۆچی عەبدوڵا ئۆجەلان کاتێک کە لە کینیادا هێشتا لەناو فڕۆکەکەدا بوو گوتی “دەمهەوێت خزمەتی دەوڵەتەکەی خۆم [تورکیا] بکەم”، کاتێک لە ئاپۆچییەکان دەپرسین کە بۆچی ئۆجەلان هەتا ئەوکاتەی کە دەستگیر ەکرابوو داوای دەوڵەتی بۆ کوردان دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی دەستگیرکرا گوتی “من داوای دەوڵەت بۆ کورد ناکەم”، ناتوانن وەڵامێکی ڕوون و مەنتیقی بدەنەوە. ئەم پرسیارانە لە ڕاستیدا تەنها یەک وەڵامیان هەیە: ئۆجەلان، کورد و حیزبەکەی و هەڤاڵەکانی خۆی و سەرجەم دۆستەکانی بە دەوڵەتی تورک فرۆشت.

لەو ڕێکەوتەوە هەتاکوو ئێستا واتە لە ساڵی 1999ـەوە (ئێمە باسی پێش ئەو ناکەین بۆ ئەوەی کە بابەتەکە زۆر درێژ نەبێت)، پەکەکە و دەوڵەتی تورک وێکڕا هەموو هەوڵێکیان داوە تا خیانەتەکەی ئۆجەلان بشارنەوە و وەکوو سەرۆک پێشکەشی کوردی دەکەن. ئێستا هەمان شت لەمەڕ بافڵ تاڵەبانیش بەڕێوە دەچێت. هەموو پەکەکەییەکان و بەتایبەت سەرکردەکانیان باش دەزانن کە بافڵ تاڵەبانی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنێت، هەموویان دەزانن بافڵ تاڵەبانی مافیایە، هەموویان دەزانن کە بافڵ تاڵەبانی کەرکوکی بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی فرۆشتووە. هەمووان دەزانن کە بافڵ تاڵەبانی کە لەسەر شانۆ وەکوو کەرێک دەزەڕێنێت، ناتوانێت سەرۆکایەتی بکات. بەڵام ئەوان دەزانن کە سەرکردایەتی کوردێکی ڕزیو و کنجرێکی وەک بافڵ تاڵەبانی، خیانەتەکانی ئەوان و ئۆجەلان پەردەپۆش دەکات. واتە خیانەتەکانی ئاپۆ بە بافڵ دەشارنەوە. بۆیە پەکەکە بە هەر چوار دەستوپێیەوە خۆی ب بافڵ تاڵەبانیدا هەڵواسیوە.

چونکە کاتێک سەرۆک مەسعوود بارزانی دەبینن، کاتێک وەکوو سەرچاوەیەکی کاریگەر و قبووڵکراو بۆ میللەتی کورد دەیبینن، ئۆجەلانیان دێتە بەرچاو کاتی کە لە دادگای تورکیادا “داوای لێبوردنی لە کەسوکاری چەکدارە کوژراوەکانی تورک کرد”. کاتێک کە دەیبینن مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوە نێدەوڵەتییەکاندا لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە “چۆن پێناسەی خۆت دەکەیت؟” بە “من بەر لە هەر شت کوردم”، دەستپێدەکات، ئەوەیان وەبیر دێتەوە کە ئۆجەلان دەیگوت: “من سەربازێکی زیرەکی دەوڵەتی تورکم، من دەبمە بەڵێندەری ئێوە، من خۆم لە هەر تورکێک زیاتر بە تورک دەزانم و دایکی من تورکە”. بابەتە سیاسیەکان بەجێی خۆی، سەرۆکایەتیی مرۆڤە بەڕابردوو و بە حورمەت و ئەسیلەکان، ڕووی ڕاستەقینەی پەکەکەی بێ ئەسڵ ئاشکرا دەکەن.

بێگومان لە جەمیل بایکەوە بگرە تا زوبەر ئایدار، لە ئامەد دیجلەوە بگرە تا ڕەمزی قارتال، هەموویان لە هەمبەر هەڵویستە شەرافەتمەندانە و نەتەوەییەکانی بارزانیەکاندا، خیانەتەکانی ئۆجەلانیان وەبیر دێتەوە. کاتێک لە بافڵ دەڕوانن، دەڵێن “سەرۆکەکەی ئێمە هێشتا لەمە چاکترە”.

ئەوان سەرەرڕای ئەوەی کە دەزانن بافڵ کەرکووکی فرۆشتەوە، ئاگاهانە پشتیوانیی لێدەکەن، چونکە بەم شێوەیە بابەتی نێوان ئۆجەلان ـ پەکەکە و میت ئاسایی دەکەنەوە، کە بە شەوێک عەفرینیان ڕادەستی تورکەکان کرد.

ئەوان دەزانن کە دانانی پارێزگارێک لە کەرکوک لە ناو چنگی حەشدی شەعبیدا لەلایەن بافڵ تاڵەبانیەوە چەندە زیان بە هەموو کورد دەگەیەنێت، بەڵام بەم شێوەیە بوونی خۆیان لە شنگال لە ژێر دەستی حەشدی شەعبیدا ئاسایی دەکەنەوە.

بەڵێ، لەپشت ڕق و قین و حرسی پەکەکە لە هەمبەر بارزانی و خۆشەویستییان بۆ بافڵ تاڵەبانی، تەنیا هۆکاری سیاسی نیە، بەڵکو کاریگەریی سایکۆلۆژیکی وەها خۆپەرستانە و منمنۆکەش بوونی هەیە.

پوستێن ھەمان بەش