خاوەندارێتی کردن لە سەرۆک بارزانی

خاوەندارێتی کردن لە سەرۆک بارزانی

ئەو گەلانەی کە خیانەتکارەکان سزا نەدەن، ناتوانن ببنە خاوەن دەوڵەتی خۆیان…

سولەیمان ئاککۆیون

لە هەموو خەبات و تێکۆشانەکان لەپێناو ڕزگاری نەتەوەییدا، کەسێک بە خەبات و ئامانجەکەی و بە ناسنامەی نەتەوەییەکەی پێناسە دەکرێت؛ ئەو کەسە جێگایەک لەسەر لایەنە جیاوازەکان بەدەستدەهێنێت و بیروباوەڕی هاوبەشی ڕێکخراوە جیاوازەکان و ڕامان و بیروباوەری جیاواز بەدەست دەخات. ئەگەرچی ئەو کەسە سەرۆکی حیزبێکیش بێت، بە تێپەڕبوونی کات پەیوەندییەکانی لەگەڵ حیزبەکەی لاوازتر دەبێت؛ بەڵام بەپێچەوانەوە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرجەم حیزب و لایەنەکان و گەلەکەی بەهێزتر دەبێت. دوای ئەم قۆناغە ئیتر ناتوانرێت ئەم کەسە بە حزبێکەوە ببەسترێتەوە؛ چونکە ئیدی بۆتە ناسنامەیەکی نەتەوەیی. زۆر جار بە بێ هێنانی ناوی ئەو کەسە ناکرێ باس لە مێژووی خەباتی نەتەوەیی و ئایندەی نەتەوەکە بکرێت. هەندێکجار لە حەقی ئەم کەسانە زیاتر و هەندێکجاریش کەمتر لەوەی شایەنیانە، بەهایان پێدەدرێت.

ئەمڕۆکە، کاتێک باس لە کورد-کوردستان دەکەین، کاتێک باس لە مافە نەتەوەییەکانی کورد و بەدەوڵەتبوونیان دەکەین، بێگومان ئەو کەسەی کە هەمووان وەبیرمان دێتەوە، “مەسعوود بارزانی”یە. چونکە بارزانی لەگەڵ کوردستان و ئامانجی سەربەخۆبوونی دەناسرێتەوە و ئەو ناسینەوەشی بە ئازایەتی و خەبات و بەسەرهات و مێژووی خۆی و ئیرادە و بڕیارەکانی لە پەیوەندی لەگەڵ ئامانجی بە دەوڵەتبووندا، بەدەستهێناوە. کەسێک کە ئەم تایبەتمەندیانەی هەبێت هەمیشە ئامانجی داگیرکەرانە؛ چونکە دەزانن بە کۆتایی هاتنی ئەو کەسە، نەتەوەکەی هەتیو دەکەوێت.

ڕێک لەبەر ئەم تایبەتمەندیانەی پێشمەرگە بارزانی، بەئامانجکردنی ئەو، شتێکی سەرسوڕهێنەر نەبووە/ناشبێت. ئێمە ساڵانێکە سەرنج دەخەینە سەر ئەم خاڵە و دەڵێین: (هۆکاری پشت هێرشەکانی سەر بارزانی، ناسینەوەی بارزانییە بە هزری سەربەخۆییخوازانە؛ هێرشکردنە سەر بارزانی هێرشکردنە سەر ئامانجی سەربەخۆبوونە).

بارزانی کە لە پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا، بەرامبەر هەموو جیهان پاشەکشەی نەکرد، ڕووبەڕووی گەمەی کەرکوک بوویەوە، کە دوا دەربی داگیرکەران و هاوکارە ناوخۆییەکانیان بوو. بە دڵنیاییەوە لە گەمەی خیانەتی کەرکووکدا، سەربەخۆیی کوردستان کرایە ئامانج، بەڵام هاوکات بارزانییش بوو بە ئامانج. چونکە هەردووکیان بەشیوەیەک لێک جیا ناکرینەوە و یەک شتن؛ کاتێک یەکێکیان دەکرێتە ئامانج، بە شێوەیەکی سروشتی ئەوی دیکەشیان دەبێتە ئامانج.

لەو هاوپەیمانییە دوژمنکارانەیەی پێش ڕیفراندۆم پێکهاتبوو، هاوپەیمانی ستراتژیکی چەندین ساڵەی ئێران/ یەنەکە/کۆمەڵ/گۆران و پاشکۆکانیان، بە هەموو جۆرە پڕوپاگەندەیەکی بێ ئەخلاقانە هەوڵیاندا بارزانی بچووک بکەن و ڕێگری لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بکەن. بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، هەم لە بەرامبەر دەوڵەتانی جیهان و هەم دەوڵەتانی داگیرکەری ناوچەیی و هەمیش لە بەرانبەر جاشەکاندا، سەرکەوتنێکی مێژوویی بوو بۆ کورد. هاوپەیمانی وێرانکەر کە بینی ئەم سەرکەوتنە مێژووییە بە سەربەخۆیی کۆتایی دێت، بە ڕەزامەندی ئەمریکا و بەشداری تورکیا دەستبەکار بوو و ڕووخساری دزێوی خۆی لە کەرکوک پیشان دا.

خیانەتی ئاشکرای یەنەکە، باڵی کوردستانیی یەنەکە و بەتایبەت کۆسرەت ڕەسووڵی بەرەو هەڵوێستێکی ئاشکرا برد و خیانەتەکە لەلایەن دەنگی کوردستانیی ناو یەنەکەوە لەقاو درا. سەرەڕای ئەم حەقیقەتە تاڵە، پەکەکە وەک قێزەونترین هاوپەیمانی ناو هاوپەیمانییە دوژمنکارانەکە، میدیاکانی خۆی کە لەلایەن ئیستییخباراتی داگیرکەرانەوە بەڕیوە دەبرێن، خستەگەڕ، وەک ئەوەی لە تراژیدیای شنگالدا ڕوویدا. ئاشکرایە کە میدیاکانی پەکەکە چاوەڕێی یارییەکەی کەرکووک بوون. لە سەردەمێکدا کە ئەنجامدەرانی خیانەتەکە خۆیان حەشاردابوو، پەکەکە بە بەردەوامی هێرشی دەکردە سەر سەرۆک بارزانی و تا ئێستاش بەردەوامە. لە کەسایەتی سەرۆک بارزانیدا، پێشمەرگە وەک ” ترسنۆک” نیشان دەدرا. هەروەک ئەوەی کە یەکێتی نیشتمانی (یەنەکە) خیانەتی نەکردبێت و پێشمەرگەی سەر بەو لایەنە لە بەرەی شەڕ نەکشابنەوە، میدیای پەکەکە بە بەردەوامی و بە ئیسرارەوە “سەرۆک بارزانی”ی دەکردە ئامانج و پەلاماری دەدا.

پەکەکە بە پێی ئەو فەرمانەی لە خاوەنەکەیەوە وەریگرتبوو، ئامانجی ئەوە بوو کە بە پروپاگەندای ڕەش، سەرۆک بارزانی بچووک بکاتەوە. لە بواری سەربازیشدا، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، سپای تیرۆریستی پاسداران و دەوڵەتانی ئێران/ئیراق، دەیانویست هەولێر داگیر بکەن… پەکەکە زیاتر لەوەی کە پێێ ئەسپێردرابوو، خیانەتی کرد، بەڵام خاوەنەکانی نەگەیشتنە ئامانجەکەیان و نەیانتوانی کاریگەریی سەرۆک بارزانی کەم بکەنەوە.

هاوپەیمانی دژە کورد، کە هێشتا بە ئامانجەکانی نەگەیشتووە، ئەمجارەیان لە ڕێگەی کەسێکی کێشەداری وەک بافڵ تاڵەبانییەوە، هەموو ئامرازە قێزەونەکانی خۆیان چالاک کردووە بۆ ئەوەی کە کاریگەریی بارزانیەکان کەم بکەنەوە.

هاوپەیمانیەتی دوژمنکارانە کە دەزانێت بە دوورخستنەوەی کورد لە بارزانی، لە خواستی بەدەوڵەتبوون دووریان دەخاتەوە؛ هەوڵ دەدات بە هەواڵی ساختە و ڕەشکردن و چەواشەکاری و پیشاندانی شتە هەنووکەییەکان بە شێوەیەکی جیاواز، بەم ئامانجەی بگات. وەکوو هەمیشە، ئاگاهانە کەڵک لە بەکرێگیراوەکانیان وەردەگرن، بە گشتی پێش هەڵبژاردن و بەتایبەتی دوو ڕۆژ بەر لە هەڵبژاردن، بە درۆ و سوکایەتی و بێئەدەبی لە کەسایەتی بارزانیدا، پەلاماری مافی بنەڕەتیەکانی نەتەوەی کورد دەدەن.

لە ئەنجامدا با ئەوە بزانرێت کە؛ شکستی بارزانی و هەولێر شکستی کوردستانە!

بەم شێوەیە:

ئەمڕۆ؛ ڕۆژ، ڕۆژی شەرمەزارکردنی خیانەتەکەی یەنەکە ـ بافڵ و هاوپەیمانەکانیانە.

ئەمڕۆ؛ ڕۆژ، ڕۆژی تێکشکاندنی هێرشی گرووپە خیانەتکارەکانە لەدژی بارزانی.

ئەمڕۆ؛ ڕۆژ، ڕۆژی تفکردنە لە ڕووخساری ئەو جاشانەی کە هێرش دەکەنە سەر بارزانی.

ئەمڕۆ؛ ڕۆژ، ڕۆژە خاوەندارێتی کردن لە ڕێبازی بارزانییە.

ئەمڕۆ؛ ڕۆژ، ڕۆژی هەڵوێست وەرگرتنە لەدژی هەموو خائینەکان و بە گوتنەوەی دروشمی سەربەخۆیی، خاوەندارێتی کردنە لە بارزانی و کوردستان.

خاوەندارێتی کردن لە بارزانیەکان، خاوەندارێتی کردنە لە سەربەخۆیی کوردستان…

ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر بارزانییەکان، لە ڕاستیدا هێرش دەکەنە سەر ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان…

نەک هەر یەنەکە ـ بافڵ، بەڵکو دەبێت پەکەکە و قەوارە هاوپەیمانەکانیشیان، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و دەبێ لە هەمبەر کورداندا وەڵامدەر بن!

ئەو گەلانەی کە خیانەتکاران سزا نادەن، ناتوانن ببنە خاوەن دەوڵەتی خۆیان…

بمرێ کۆلۆنیالیزم و داگیرکاری و جاشە ناوخۆییەکانیان.

بژی کوردستانی سەربەخۆ و ئازاد

بژی پێشمەرگە…

پوستێن ھەمان بەش