کوردستانیان حیزب و سەرۆکێکیان هەڵبژارد کە قەد خۆیان نەچەماندووە

کوردستانیان حیزب و سەرۆکێکیان هەڵبژارد کە قەد خۆیان نەچەماندووە

نەتەوەی کورد زۆر وشیارن و دەتوانن بە ئاسانی خیانەتکاران و نیشتمانپەروەران لە یەکتر جیا بکەنەوە، هەر بۆیە دیسان متمانەیان بە پەدەکە بەخشی.

مەمەت مێردینی

ڕۆژی یەکشەممە 20ی ئۆکتۆبەری 2024، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی داستانی پردێ کە تێیدا قەپۆزی دوژمنانی کوردستان لە خاک وەردرا، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. لە هەڵبژاردنەکەدا نەک هەر قەپۆزی دوژمنانی کوردستان، بەڵکوو قەپۆزی بەکریگراوەکانیشان لە خۆڵ وەردرا کە تەمسیلی خەتی خیانەت دەکەن لەناو کورداندا و نەتەوەی کورد بە دەنگێکی بڵیند بە خیانەتکاران و داگیرکارانی گوت، “نا”.

سەرجەم دژبەران و دوژمنانی نەتەوەی کورد چاوەرێی ئەوە بوون کە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلمانی کوردستاندا، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کەوا خاوەن مێژوویەکی پرشنگدارە و نوێنەرایەتی خەتی نیشتمانپەروەری، کوردپەروەری و ئیرادەی بەدەوڵەتبوونی کوردان دەکات، توشی شکست ببێت و دەنگی پێویست بەدەست نەهێنێت و پارلامنی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەوێتە دەستی ئەوان و بەوشێوەیە کۆتایی بە قەوارەی سیاسی ـ نەتەوەیی هەرێمی کوردستان بهینن و جارێکی دیکە گەلی کورد بگەڕێننەوە سەر خاڵی سفر. بەڵام گەلی کوردستان لە باسوور ئەو پیلانەیان بینی و جارێکی دیکە پووچەڵیان کردەوە و بە دەنگێکی دلێر بە خیانەتکاران و دوژمنانی کورد و کوردستانیان گوت “نا”.

هاوپەیمانییەک بۆ لەناوبردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا پێکهاتبوو، بەڵام ئەو هاوپەیمانییەی کە بۆ شکستپێهێنانی پەدەکە پێکهاتبوو، بۆخۆی تووشی شکست هات. ئەو هاوپەیمانەتیە کە لە ئێران، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، پەکەکە ـ پەیەدە و یەنەکە پێکهاتبوو، هیچ ڕێگایەک نەما کە بۆ ناشیرین کردنی پارتی و بارزانی پەنای بۆ نەبەن. بێئەخلاقییان کرد، پەلاماری سیاسی و سەربازییان ئەنجامدا، درۆی گەورە و شاخداریان بڵاو کردنەوە، ویستیان خیانەتکار بە نیشتمانپەروەر و نیشتمانپارێزیش وەکوو خائین پیشانی گەلی کوردستان بدەن. حیزبێکی وەکوو پەکەکە ڕۆژ نەبوو کە لە میدیاکانیدا بێئەخلاقی و درۆیەکی گەورە لە دژی پەدەکە بڵاو نەکاتەوە. بەڵام دیسانیش ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکەی گەلدا براوە و سەرکەوتوو بوو، هەر پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بوو.

پەدەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چونکە گەلی کوردستانیان بینیان کە تاکە لایەنە کەوا باسی ئارامی، ئاوەدانی و خۆڕاگری دەکات. چوونکە تەنها پەدەکەیە کەوا تەمسیلی ویستی گەلی کورد بۆ دامەزراندنی کوردستانیکی سەربەخۆ دەکات. پەدەکە سەرکەوت چونکە تەنها ئەوە کە لە سەرجەم ناخۆشی و دەردیسەریەکاندا بۆ پاراستنی سەر و ماڵ و حاڵی هاووڵاتییان، سینگی خۆی دەکات بە قەڵخان، چونکە ڕووی گوللـەی دوژمنانی گەلی کورد و خیانەتکاران تەنها ڕوو لە پەدەکەیە، بۆیە کوردستانیانیش پەدەکەیان هەڵبژارد و وانەیەکی مێژووییان بە پەکەکە و یەنەکە دا کە تەمسیلی هێڵی خیانەت دەکەن.

بەڵێ، گەلی کورد لە باشووری کوردستان، “پەدەکە”یان هەڵبژارد، چونکە بە ڕوونی دیتیان کە لە پشت هەموو لایەنەکانی دیکەی دژبەری پەدەکەوە، هێزێکی ناوچەیی هەیە کە چاوی بە کوردستان هەڵنایەت و هەوڵ دەدات کورد و کوردستان بەرەو کارەساتێکی گەورە ببات .

کوردستان جارێکی تر بە هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، مۆری خۆی لە مێژوو دا و بارودۆخی هەنووکەیی کوردستانی زۆر باشتر بە هەموو جیهان دایە ناساندن و لێتێگەیشتن. دژایەتی و درۆ و بێ ئەخلاقی رۆژانە لە میدیای دژە کورد و بە تایبەتی میدیای پەکەکە و یەنەکەدا دەرحەق بە پەدەکە، کاریگەریی لەسەر گەلی کوردستان نەبوو، چونکە نەتەوەی کورد زۆر وشیارن و دەتوانن خیانەتکاران و نیشتمانپەروەران بە ئاسانی لە یەکتر جیا بکەنەوە و هەر بۆیە جارێکی دیکە متمانەیان بە پەدەکە بەخشی.

پوستێن ھەمان بەش