بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر گەڕەکی ماڵی ناتانیاهۆ

بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر گەڕەکی ماڵی ناتانیاهۆ

ئەمە سێیەم ڕووداوە لە ماوەی ئەم هەفتەیە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە لوبنانەوە بکرێتە ناو جەرگەی ئیسرائیل.

ئەمڕۆ شەممە، 19ـی ئۆکتۆبەری 2024، دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویان کردۆتەوە کە “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەر باڵەخانەیەکی گەڕەکێک لە نزیک ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کەوتووە.”

ئاماژە بەوەش کراوە “فڕۆکەکە بە دووری 70 کیلۆمەتر لە لوبنانەوە فڕیوە و بەر باڵەخانەیەک لە گەڕەکێکی ئیسرائیل کەوتووە نزیک ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ.”

گەڕەکەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە گەمارۆ دراوە و فڕۆکە جەنگیەکانی ئەو وڵاتەش بە ئاسمانی شارەکەدا دەسووڕێنەوە. ئەگەرچی ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکە زیانی گیانیی نەبووە بەڵام هێندێ سەرچاوە گوتوویانە 2 کەس بریندار بوون.

 ئەمە سێیەم ڕووداوە لە ماوەی ئەم هەفتەیە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە لوبنانەوە بکرێتە ناو جەرگەی ئیسرائیل.

پوستێن ھەمان بەش