میلیشیاکانی عێراق جارێکی دیکە پەلاماری ئیسرائیل دەدەن

میلیشیاکانی عێراق جارێکی دیکە پەلاماری ئیسرائیل دەدەن

میلیشیاکانی عێراق کە ئێران پاڵپشتییان دەکات دەڵێن بە درۆنێکی پێشکەوتوو هێرشمان کردۆتە سەر ئیسرائیل.

میحوەری موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند جارێکی دیکە بە درۆن هێرشیان کردۆتە سەر ئامانجێکی سەربازی لە باکووری ئیسرائیل.

میلیشیا چەکدارەکانی عێراق کە ئێران پاڵپشتییان دەکات و خۆیان بە (میحوەری موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) دەناسێنن، ڕاگەیاندراویکیان بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا هاتووە، “بە درۆنێکی پێشکەوتوو هێرشمان کردۆتە سەر ئامانجێکی سەربازی لە ناو خاکی ئیسرائیلدا”.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی “میحوەری مقاومە”، لەماوەی 7 ڕۆژی ڕابردوودا، میحوەری مقاومەی ئیسلامی لە عێراق، 11 جار پەلاماری ئیسرائیلی داوە.

لە ڕێکەوتی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 و دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە، “میحوەری مقاومەی ئیسلامی لە عێراق”، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بە درۆن هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل و لە سەرجەم ئەو هێرشانەدا ئەرتەسی عێراق چەند ڕۆژ لەوەپێش ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی میلیشیاکانی ئێراندا بۆ سەر بەرزاییەکانی گوڵان، 2 سەربازیان کوژراون و 24 سەربازی دیکەش بریندار بوون.

پوستێن ھەمان بەش