لە ریکەوتی 20/10/2024، هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه چوو و ئه‌مڕۆ كۆمسیۆن ئه‌نجامی كۆتایی ڕاگه‌یاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30/10/2024، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە پرێس كۆنفرانسێكدا، ئەنجامی فەرمی و كۆتایی هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری 2024ـی هەرێمی كوردستان (خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان)ـی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ڕێژەی بەشداریکردن 72.6% بووە.
بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان ژمارەی کورسیی لایەناکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ـ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە): 39 کورسی
ـ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە): 23 کورسی
ـ نەوەی نوێ: 15 کورسی
ـ یەکگرتوو: 7 کورسی
ـ کۆمەڵ: 3 کورسی
ـ هەڵوێست: 4 کورسی
ـ بەرەی گەل: 2 کورسی
ـ هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: یەک کورسی
ـ گۆڕان: یەک کورسی
ژمارەی دەنگی لایەنەکان:
هەروەها کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیە بووە:
ـ پارتی: 812 هەزار و 794 دەنگ
ـ یەکێتی: 409 هەزار و 548 دەنگ
ـ نەوەی نوێ: 292 هەزار و 32 دەنگ
ـ یەکگرتوو: 117 هەزار و 444 دەنگ
ـ هەڵوێست: 56 هەزار و 8 دەنگ
ـ کۆمەڵ: 64 هەزار و 874 دەنگ
ـ بەرەی گەل: 33 هەزار و 466 دەنگ
ـ هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 13 هەزار و 254 دەنگ
ـ گۆڕان: 11 هەزار و 641 دەنگ
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2024 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕیوه چوو و ئه‌مڕۆ كۆمسیۆن ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕاگه‌یاند.