پەکەکە دوای ساڵێک گیانلەدەستدانی پۆلێک گەریلای دیکەی ئاشکرا دەکات

پەکەکە دوای ساڵێک گیانلەدەستدانی پۆلێک گەریلای دیکەی ئاشکرا دەکات

هەپەگە لە ستایشی ئەو شەڕڤانانەشدا دیسان گوتوویەتی ئەوان ئاپۆیین و بوون بە قوربانی ئاپۆ!.

پەکەکە ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن تورکیاوە کراونەتە ئامانج و پەکەکە هەتا ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردبۆوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31/10/2024، ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو (2023)دا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان، گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی ڕادەگەیەنێت.

هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ نوسرەت محمد ساڵح، خەڵکی پارێزگای “ئێلهـ”ی باکووری کوردستان.

2ـ سەرحەد عاکف، خەڵکی پارێزگای “بدلیس”ی باکووری کوردستان.

3ـ محەممەد مەحموود، خەڵکی ڕەققا.

هەپەگە لە ستایشی ئەو شەڕڤانانەشدا دیسان گوتوویەتی ئەوان ئاپۆیین و بوون بە قوربانی ئاپۆ!.

پەکەکە لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە، هاوشێوەی ساڵەکانی ڕابردوو، ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لەو لاوانەی کورد بڵاو دەکاتەوە کە ئەو حیزبە لە بەرخۆدانێکی ساختە و لە پێناو دروشمی دژەگەلیی “برایەتی گەلان”دا بە دەست چەکدارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەکوشتن داون و بۆ ماوەیەکی زۆر هەواڵی گیانلەدەستدانەکەشیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی کوردستان شاردۆتەوە.

پوستێن ھەمان بەش