تورکیا ئیدیعا دەکات کە 11 گەریلای پەکەکە لە ڕۆژئاڤا و باشووری کوردستان کردۆتە ئامانج

تورکیا ئیدیعا دەکات کە 11 گەریلای پەکەکە لە ڕۆژئاڤا و باشووری کەردستان کردۆتە ئامانج

تورکیا: “هێرشەکانمان بە چڕی بەردەوام دەبن”.

دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندووە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 11 گەریلای پەکەکە/یەپەگە لە ڕۆژئاڤای و باشووری کوردستان لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30/12/2024، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەو وڵاتەدا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان، 11 گەریلای پەکەکە/یەپەگە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورک ئیدیعای کردووە کە لە ڕۆژئاوای کوردستان 10 شەڕڤانی یەپەگە و لە باشووری کوردستانیش، گەریلایەکی پەکەکە کراونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکانی تورکیا و گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکدا هاتووە، کە “هێرشەکانی ئەو وڵاتە بە چڕی بەردەوام دەبن”.

هەتا ئێستا پەکەکە هیچ کاردانەوەیەکەی بەرانبەر بەم ئیدیعایەی دەوڵەتی تورک پیشان نەداوە.

پوستێن ھەمان بەش