مستەفا ئۆزچەلیک: پەیامەکەی ئۆجەلان ناڕوونە
“لە پارادایمەکەی ئەردۆغان و باخچەلیدا باس لە کێشەی پەکەکە و مەسەلەی چەکدانان کراوە و پرسی کوردی تێدا نیە”.
مستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی گشتیی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان ڕایگەیاند: “ئۆجەلان پشتیوانی خۆی بۆ پارادایمی باخچەلی و ئەردۆغان دەردەبڕێ، بەڵام پرسی کورد لە پارادایمەکەی ئەواندا نییە”.
مستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK) ئەمڕۆ یەکشەممە 29/12/2024، لە لێدوانێکدا بۆکەناڵی K24ی باشووری کوردستان ڕایگەیاند، پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ ڕای گشتی ڕوون نییە.
ئۆزجەلیک ئاماژەی بەوەشکرد کە ئۆجەلان پشتیوانی خۆی بۆ پارادایمەکەی باخچەلی و ئەردۆغان دەردەبڕێ، بەڵام لەو پارادایمەی کە ئەوان ڕایانگەیاندوە تەنها باس لە کێشەی پەکەکە و مەسەلەی چەکدانان کراوە و هیچ ئاماژەیەکی بە پرسی کورد تێدا نیە.