نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ملیۆنێک لوبنانی ئاوارەبوون

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ملیۆنێک لوبنانی ئاوارەبوون

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان، لانیکەم 3189 کەس کوژراون و 14 هەزار کەسیش برینداربوون.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ملیۆنێک و 400 هەزار کەس ئاوارەبوون.

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ئاسایشی خۆراک لە لوبنان بەرەو داڕمان دەچێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، 3189 کەس کوژراون و ملیۆنێک و 400 هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکات کە خەڵکی لوبنان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی بەپەلە هەیە.

لە 23ی ئەیلولی 2024ـەوە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان چڕ کردۆتەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 17 هەزار کەس کوژراون و بریندار بوون و زیاتر لە ملیۆنێک لوبنانییش ئاوارەبوون کە لەو ژمارەیەش نزیکەی 70 هەزار کەسیان کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە ڕێکەوتی 10ی نۆڤەمبەردا ڕایگەیاندبوو کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان، لانیکەم 3189 کەس کوژراون و 14 هەزار و 78 کەسیش برینداربوون.

پوستێن ھەمان بەش