دەوڵەتی باخچەلی: پەکەکە ناتوانێ نوێنەرایەتی کورد بکات

دەوڵەتی باخچەلی: پەکەکە ناتوانێ نوێنەرایەتی کورد بکات

“بە ڕوونی دەرکەوتووە کە هەندێک بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێن و هەندێکی تریش هەوڵی ڕێگری لێکردنیان دەدەن”.

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەڵێ: “من داوا لە هەموو خوشک و برا کوردەکانم دەکەم. پەکەکە ناتوانێت نوێنەرایەتی کورد بکات”.

باخچەلی لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی TBMM ی پارتەکەیدا قسەی کرد.

باخچەلی بانگەوازێکی ئاراستەی هاوڵاتیانی کورد کرد و گوتی: “من داوا لە هەموو خوشک و برا کوردەکانم دەکەم. پەکەکە ناتوانێت نوێنەرایەتی کورد بکات. ئێستا بە ڕوونی دەرکەوتووە کە هەندێک بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێن و هەندێکی تریش هەوڵی ڕێگری لێکردنیان دەدەن”.

دەوڵەت باخچەلی لە درێژەدا گوتی:

“هاوپەیمانەتی جمهوور، کۆماری تورکیایە، ناوەڕۆکی گەلی تورکیایە. تەنانەت ئەگەر 7 وڵاتیش بە تۆپ و چەک هێرش بکەنە سەرمان، ئێمە دەستبەرداری بنەما و ئیرادەمان نابین”.

پوستێن ھەمان بەش