لە هێرشێكی ئیسرائیدا بۆسەر میلیشیاکانی ئێران لە سووریا، زیاتر لە 90 کەس کوژران و بریندار بوون

لە هێرشێكی ئیسرائیدا بۆسەر میلیشیاکانی ئێران لە سووریا، زیاتر لە 90 کەس کوژران و بریندار بوون"میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئامانجی هێرشەکە بوون و بەهۆیەوە 41 کەس کوژراون کە 22 کەسیان خەڵکی سووریا نەبوون". بەپێی زانیاریی میدیاكانی ڕێژیمی سووری دواینیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 20/11/2024، لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری"تەدمر" لە ناوچەی بیابانی ڕۆژئاوای سووریا، 36 كەس كوژران و 50ی دیكەش بریندار بوون. ئاژانسی هەواڵی سوریا ڕایگەیاندووە: دەوروبەری كاتژمێر 3:13ی دواینیوەڕۆی چوارشەممە، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی كردووەتە سەر شارەكە و جگە لە کوژران و برینداربوونی 86 كەس، خانووبەرەی ناوچەكە زیانی زۆریان بەركەوتووە." هاوکات ڕێکحخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاندووە کە هێرشەکەی ئیسرائیل کۆبوونەوەی یەکێک لە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی بە ناوی"گوردانەکانی ئەلنوجەبا" کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە 41 کەس کوژراون کە لانیکەم 22 کەسیان خەڵکی سووریا نەبوون. لەگەڵ دەستپێكی شەڕ لە غەزە و باشووری لوبنان لەنێوان سوپای ئیسرائیل و هەریەك لە حەماس و حزبوڵا، هێرش بۆ سەر چەند ناوچە و پێگەیەك لە شارەكانی سووریا زیادی كردووە و سوپای ئیسرائیلیش ڕاگەیاندووە لەو جێگانە دەدەن كە نەیارانیان خۆیان تێدا شاردووەتەوە.

“میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئامانجی هێرشەکە بوون و بەهۆیەوە 41 کەس کوژراون کە 22 کەسیان خەڵکی سووریا نەبوون”.

بەپێی زانیاریی میدیاكانی ڕێژیمی سووری دواینیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 20/11/2024، لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری “تەدمر” لە ناوچەی بیابانی ڕۆژئاوای سووریا، 36 كەس كوژران و 50ی دیكەش بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی سوریا ڕایگەیاندووە: دەوروبەری كاتژمێر 3:13ی دواینیوەڕۆی چوارشەممە، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی كردووەتە سەر شارەكە و جگە لە کوژران و برینداربوونی 86 كەس، خانووبەرەی ناوچەكە زیانی زۆریان بەركەوتووە.”

هاوکات ڕێکحخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاندووە کە هێرشەکەی ئیسرائیل کۆبوونەوەی یەکێک لە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی بە ناوی “ئەلنوجەبا” کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە 41 کەس کوژراون کە لانیکەم 22 کەسیان خەڵکی سووریا نەبوون.

لەگەڵ دەستپێكی شەڕ لە غەزە و باشووری لوبنان لەنێوان سوپای ئیسرائیل و هەریەك لە حەماس و حزبوڵا، هێرش بۆ سەر چەند ناوچە و پێگەیەك لە شارەكانی سووریا زیادی كردووە و سوپای ئیسرائیلیش ڕاگەیاندووە لەو جێگانە دەدەن كە نەیارانیان خۆیان تێدا شاردووەتەوە.

پوستێن ھەمان بەش