“بەرائەت حەسەن” بە کۆدناوی “مەدیا عەگید” لە ساڵی 2019دا بووەتە ئامانجی هێرشیکی تورکیا و گیانی لەدەستداوە.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ناسنامەی فەرماندەیەکی “یەژا ستار” ئاشکرا دەکات کە 5 ساڵ لەمەوبەر لە باشووری کوردستان گیانی لەدەستداوە.
“یەژا ستار”، کە یەکێکە لە باڵەکانی ژنانی پەکەکە، ئەمڕۆ 19/11/202، ڕایگەیاند، فەرماندەیەکیان بەناوی “بەرائەت حەسەن” بە کۆدناوی “مەدیا عەگید” لە نۆڤەمبەری ساڵی 2019دا بووەتە ئامانجی هێرشیکی دەولەتی تورک و گیانی لەدەستداوە.
یەژا ستار کە بۆ ماوەی 5 ساڵ گیانلەدەستدانی فەرماندەکەی شاردبۆوە، ئەمڕۆ تازە هاتووە باس لەوە دەکات کە بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە.
پەکەکە گیانلەدەستدانی بە هەزاران لاوی کورد دەشارێتەوە و دوای دەربازبوونی ماوەیەکی زۆر ئەوسا ڕایدەگەیەنێت کە ئیمە ئەو هەڤالەمان لەدەستداوە. دیارە زۆرجار هەواڵی گیانلەدەستدانی فەرماندەکانی خۆی هر بڵاو ناکاتەوە. پەکەکە بەم شێوەیە دەیهەوێ خۆی لە بەر چاوی خەڵکی کوردستان وەکوو لایەنی براوەی شەڕی ساختەی خۆی لەگەڵ تورکیادا، بە سەرکەوتوو پیشان بدات.