دانیشتوانی گوندی گوهەرزێ هەواڵێکی پەکەکە وەدرۆ دەخەنەوە

دانیشتوانی گوندی گوهەرزێ هەواڵێکی پەکەکە وەدرۆ دەخەنەوە

ڕۆژ نیە کە پەکەکە چەند درۆ و چەواشەکارییەک لەسەر باشووری کوردستان و پەدەکە بڵاو نەکاتەوە.

دانیشتوانی گوندی گوهەرزێ سەر بە ارێزگای “دهۆک”ی باشووری کوردستان، کاردانەوەیان بەرامبەر بە هەواڵێکی میدیای پەکەکە پیشاندا و ڕایانگەیاند کە هەواڵەکەی پەکەکە فڕی بە ڕاستیەوە نیە و سەروبنی درۆ و بوختانە.

لە رێکەوتی 27/11/2024دا، ئاژانسی “ڕۆژ نیوز”ی پەکەکە، کە ناوەندەکەی لە شاری سلێمانی باشووری کوردستانە، هەواڵێکی لەژێر سەردێڕی “چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان 3 گەنجی گوندی گوهەرزێیان ڕفاند”، بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە هەواڵەکەی پەکەکە درۆ بووە و فڕی بە ڕاستیەوە نیە.

یەکێک لە دانیشتووانی گوندی گوهەرزێ، کە ناوی لە نێو ئەو کەسانەیە کەو پەکەکە ڕایگەیاندووە لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراون، بە پێگەی “دارکا ماز”ی ڕاگەیاند: “ئێمە بە بیستنی ئەو هەواڵە، سەرمان سوڕما، چونکە ئەوە درۆیەکی ئاشکرا بوو، هەرگیز باوەڕمان نەدەکرد کە پەکەکە درۆیەکی زلی لەو شیوەیە بڵاو بکاتەوە. کاتێک هەواڵەکەمان بینی، هەردووکمان پێکەنین و پرسیارێکمان لا دروست بوو، ئەویش ئەوە بوو کە “بۆچی پەکەکە درۆیەکی وا لەسەر ئێمە بڵاودەکاتەوە؟ بڵێی هەتا ئێستا پەکەکە چەندە درۆی لەمشێوەیەی بڵاوکردبێتەوە و خەڵک باوەڕیان پێکردبێت؟”

پەکەکە لە هەواڵەکەیدا دەڵێت: “دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند گەنجێکی گوندی گوهەرز دیمەنی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیان تۆمار کرد و بڵاویان کردەوە، لەسەر داوای سوپای تورک چەکدارانی پەدەکە هەڵیانکوتایە سەر گوندەکە و ئەو گەنجانەیان دەستبەسەر کرد”. بێگومان ئەمە درۆیەکی زۆر ئاشکرایە، چونکە ڕۆژانە گرتە ڤیدیۆییەکانی شەڕی ساختەی پەکەکە و ئەرتەشی تورکیا، کە بووەتە هۆی نائارامی خەڵک، لەلایەن گەنجانەوە تۆمار دەکرێن و لە سۆشیال میدیا بڵاودەکرێنەوە، و تا ئێستاش تاقە یەک کەسیش نەگیراوە.

ئەم دانیشتووانەی گوندی گوهەرزێ دەڵێ، ن”ازانین مەبەستی پەکەکە لە هۆنینەوە و بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە درۆیانە چییە ، بەڵام پڕ ڕوونە کە بۆ قازانجی دانیشتوانی گوندی گوهەرزێ نییە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، پەکەکە لە هەواڵەکەیدا درۆیەکی دیکەشی کردووە و ناوی 10 کەسی خەڵکی گوندەکەی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، هەر بە هەمان هۆکار، شەش مانگ لەمەوبەر دەستگیر کراون و ئەشکەنجە دراون. ئەمەش درۆیەکی ڕووتە، چونکە گوهەرزێ گوندێکی بچووکە و هەموو دانیشتووانەکەی دەزانن کە چی لە گوندەکە دەگوزەرێت. لەو ناوانەی کە پەکەکە باسی کردوون، تەنها یەک کەسیان بۆ ماوەی 6 مانگ بە بی ئەوەی کە بچووکترین ئەشکەنجە درابێت، زیندانی کراوە. بێگومان ئەو کەسەش لەسەر تۆمارکردنی ڤیدیۆی شەڕ نەبووە کە دەستگیر کراوە بەڵکوو لەسەر بازرگانی کردن لەگەڵ گرووپە قەدەغەکراوەکان و بەپێی یاسای عێراق زیندانی کراوە.

ڕۆژێک تێناپەڕێت کە پەکەکە چەند درۆ و چەواشەکارییەک لەسەر باشووری کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بڵاو نەکاتەوە، ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە پەکەکە بۆخۆی باش دەزانێت زۆر ناخایەنێ کە ئەو درۆیانەی ئاشکرا دەبن، بەڵام دیسانیش هەر لەسەر چەواشەکاری و بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆیین بەردەوامە. پەکەکە دەیهەوێت بە درۆ و چەواشەکاری شکستە سیاسی و سەربازییەکانی خۆی بشارێتەوە.

پوستێن ھەمان بەش