“سەباح عەبدولسەتار” تەمەن 45 ساڵ، لە ئاقاری گوندی هرۆرێ شەهید بووە.
هاووڵاتییەکی گوندی قومری سەر بە دەڤەری بەرواری باڵا ئەمڕۆ لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورک شەهید بوو، هێرشەکە کراوەتە سەر گوندی هرۆرێ.
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە، 4/12/2024، لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای تورکیا، هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی قومری بەناوی “سەباح عەبدولسەتار” تەمەن 45 ساڵ، لە ئاقاری گوندی هرۆرێ شەهید بوو.
ئەرتەشی تورکیا بە بیانووی جەولە و جموجۆڵی گەریلاکانی پەکەکە ڕۆژانە گوندەکانی دەڤەری بەرواری باڵا تۆپباران دەکات، پەکەکە جموجۆڵەکانی خۆی خزاندۆتە ناو گوند و قەراخ شارۆچکەکانی دەڤەرەکە و بیانوو بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دروست دەکات.